ناسکترین ئاوبه‌ندی جیهان
هیچ سه‌د و ئاوبه‌ندێک له جیهانا ناوبانگ ده‌رناکات بۆ ئه‌وه‌ی که ببیته سه‌رنج ڕاکێشی گه‌شتیاری مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که تایبه‌تمندی بێ وێنه‌ی هه‌بێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به ده‌ست درۆست کرابێت و به خشت و گرنگتر له‌وه‌یشه له نێوان ده‌شتێکی چۆڵ و هۆڵدا بێت ، ئیتر بۆ دیتنی پێویست به بیرکردنه‌وه نیه .
ئاوبه‌ند یان تاقی شا عه‌باسی هه‌موو ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه جوانی ناسانه‌ی هه‌یه و جگه له‌وه‌ش هێنێ که‌س به ناسکترین سه‌دی جیهان ناوی ده‌به‌ن ، ئه‌م ئاوبه‌نده له نێوان کوێستانی خۆرهرڵاتی شاری ته‌به‌س و له 27 کیلوو مه‌تری ئه‌م شاره‌دایه که له په‌یکه‌رێکی خشتی درۆست کراوه و تاجێکی به‌ردی له سه‌ره ، و له سه‌ر ڕێگای گه‌شتیاری گۆندی خهروه . ئه‌م بینا سه‌رسوڕهێنه‌ره به به‌رزی 60 مه‌تر تا 500 ساڵ به‌رزترین ئاوبه‌ندی جیهان بوه .
له سه‌رده‌می پێشوودا بۆ ئاوبه‌ند درۆست کردن تاقیان له سه‌ر ڕووبار درۆست نه‌ده‌کرد و به‌رگریان له ڕۆیشتنی ئاو نه‌ده‌کرد و سه‌ره‌تا بینای سه‌ره‌کی ئاوبهندهکهیان ، که ماوه‌ێیکی زۆری ده‌خایاند ، درۆست ده‌کرد. دوای ته‌واو بوونی بینای ئاوبه‌ند ، تۆنێلێکی بچووکیان درۆست ده‌کرد بۆ لادانی ئاوه‌که بۆ ئه‌وه‌ی ژێر تاقه‌که به که‌ره‌سته‌ی پته‌و ببه‌ستنه‌وه . دوای ئه‌وه ئاوه‌که‌یان ده‌گه‌ڕانده‌وه بۆ ڕێگای سه‌ره‌کی خۆی و بۆ ناو ئاوبهندهکه .
لای ژووروی ئاوبه‌ند له کۆتایی درۆست کردنیدا تاقی شا عه‌بباس ، به خڕکر به‌رد درۆست کراوه که ئه‌مه‌ش به فه‌رمانی شا عه‌بباس بوه .
خه‌ڵکی ناوچه به‌م جێگا ده‌ڵێن سه‌یرانگای " مۆرته‌زا عه‌لی ( ر . خ ) " کانیاوی ئه‌م سه‌ده ، هاوکات له دوو به‌شی سه‌رد و گه‌رم پێک هاتوه که له پێناوی یه‌کدا ڕێ ده‌که‌ون ، له لاێیکهوه ئاوی گه‌رم و له لاێیکهوه کانیاوی سه‌رد .
تاقی شا عه‌بباسی وا له نزیکه‌ی کانیاوی " مۆرته‌زا عه‌لی ( ر . خ ) " له شێوێکی ته‌نگه به‌ریدا و ده‌ڵێن ئه‌م تاقه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می سهفهوێیهکان و له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که نه‌خشه به‌رده‌کانی بزنه کێوی له سه‌ر ئه‌و تاقه ، ڕه‌مزی داوا کردنی زۆری ئاو و فراوانی نێممهته . ئه‌ڵبه‌ت هێندێ که‌سیش له سه‌ر ئه‌و بڕوان که نیگاری بزنه کێوی له سه‌ر ئه‌و تاقه ڕه‌مزی ئه‌و فریشتانه‌یه که له‌و ئاوه پارێزگاری ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها ڕه‌مزی زیاد بوونی نێمه‌ته که له سه‌ر دیواره‌کانی تاق خه‌ریکی نزا و سکاڵان .