• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 73
  • پێنج شەممه 7/5/1395
  • رۆژژمێر :

زیانەکانی زاهی و پاککەرەوەکانی تر 

زاهی و هەندێک پاککەرەوەی تر هەن لە ماڵەکاندا زۆر بەکاردەهێنرێن، بەتایبەت لەلایەن خانمانەوە بە بێ ئەوەی ئاگاداری زیانە تەندروستییەکانی ئەم پاککەرەوانە بن.

ئەنجامی توێژینەوەیەك كە چەند پسپۆڕێكی دانیماركی لە ناوەندێكی پزیشكی ئەو وڵاتە ئەنجامیانداوە، باس لەوە دەكات چەند ماددەیەك لە پێكهاتەی پاكەرەوە شلە كیمیایەكاندا هەیە، كە هۆكاری توشبوونە بە شێرپەنجە.

یەكێك لەو ماددانە بریتیە لە سیانەی كلۆری ئەسیلین، كە لە زۆرێك لە ماددە پاكەرەوە شلەكاندا بونی هەیە.


ئەو توێژینەوەیە لە چەند وڵاتێكی ئەوروپی ئەنجامدراوە و ماوەی چەندین ساڵی خایاندووە، لە ئەنجامدا توێژەرەكان بۆیان دەركەوتووە، ماددەی سیانەی كلۆری ئەسیلین ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی جگەر و منداڵدان زیاد دەكات، بەڵام هیچ كاریگەریەكی نییە لەسەر ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە و خوێن و گورچیلەكان.

توێژەرەكان داوایان لە كۆمپانیاكانی دروست كردنی ماددە پاكەرەوەكان كردووە، ماددەیەكی نوێ بۆ جێگرتنەوەی ماددەی سیانەی كلۆری ئەسیلین بدۆزنەوە بۆ دوورکەوتنەوە لەم مادە زیانبەخشە.

ئەم توێژەرانە ئاماژە بەوە دەکەن لە كاتی بەكارهێنانی ئەو ماددانەدا بەکارهێنەران وا باشترە دەم و لوتیان بگرن، بۆ ئەوەی گەردیلەكانی ئەو ماددانە لە ڕێگای دەم و لوتەوە نەچەنە لەشەوەو لە ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە بەدووربن.

 

سایتی کانلی NRT