چەند ڕەفتارێك ئاماژەیە بۆ ئەوەی باوكێكی باش نیت
ڕەفتاری باوك و دایك هەمیشەكاردانەوەی دەبێت لەسەر منداڵ ، ئەگەر وەك باوكێك ئەم ڕەفتارانە بەرامبەر منداڵەكەت بنوێنیت ئەوە مانای وایە نازانێت باوكایەتی وەك پێویست بكات بۆ منداڵەكەی :
1-ڕەفتار ڕەقی و زۆر توندی لەگەڵ منداڵدا : هەندێكجار هەندێك لە باوكان وا بیر دەكەنەوە ئەگەر زۆر توند بن لەگەڵ منداڵەكەیان ئەوە كارێكی باش دەكەن و یارمەتی منداڵەكیان دەدەن بۆ ئەوەی كەسایەتیەكی بەهێزی لێ دەربچێت بەڵام توندی ڕەفتار و زۆر ڕەقی لەگەڵ منداڵدا ئەنجامێكی پێچەوانەی دەبێت .
2-ڕەخنەگرتنی زیاتر لە پێویست : كارێك بكە منداڵەكەت متمانەی بەخۆی هەبێت ، ئەوكاتەی تۆ زۆر ڕەخنەی لێدەگریت ئەوە كەسایەتی ئەو دەڕوخێنیت و وا دەكەیت متمانەی بەخۆی نەمێنێت
3- هەوڵمەدە منداڵەكەینت بكەیت بە كۆپی خۆت و بەردەوام بتەوێت هەرچی تۆ مەبەستت بێت ئەو بیكات ، ئەگەر باوكایەتیت بەم شێوەیەیە ئەوە تۆ هەڵەیت و پێویستە ئەوەندەی گونجاوە ئازادی بە منداڵەكەت بدەیت بۆ ئەوەی كەسایەتی خۆی هەبێت نەك دوبارەبونەوەی خۆت بێت .
4-دوور بكەوەرەوە لەوەی گاڵتە بە منداڵەكەت بكەیت ، ئەم ڕەفتارە وادەكات منداڵ ترسی هەبێت لە ئەنجامدانی هەموو كارێكی نوێ .
4-ترس لە دڵی منداڵەكەتدا دروست مەكە ، بۆ ئەوەی لە داهاتودا كەسایەتیەكی ترسنۆكی نەبێت .
5-بەكارهێنانی پارە بۆ زاڵ بوون بەسەر منداڵدا : ئەمە یەكێكە لە هەڵە گەورەكان و وادەكات لەداهاتودا منداڵ گرنگی بە پارە نەدات كە دەچێتە دەستیەوە .
6-گرنگی نەدان بەتەندروستی منداڵ : پێویستە وەك یاوكێك گرنگی بە تەندروستی ئەو منداڵە بدەیت كە هێناوتەتە دنیاوە و تۆ یەكەم بەرپرسی تەندروستی و ژیانی ئەو بیت .
7-وازهێنان لە منداڵ بۆ ئەوەی خۆی تەنها بڕیاری خۆی بدات : ئەوەی دایك و باوك دركی پێدەكات ڕەنگە منداڵ لێی بە ئاگا نەبێت ، لەبەر ئەوە كاتێك پێویستە منداڵەكەت لەسەر بابەتێك بڕیار بدات ئەوە یارمەتی بدە و گفتوگۆی لەگەڵ بكە بۆ ئەوەی بڕیارێكی گونجاو بدات .
سەرچاوە:وێستگە ستایل