ئێوه‌ش حاڵ و حه‌وسه‌ڵه‌ی نوێژ خوێندنتان نیه
نوێژ له نێو جۆره‌کانی د‌یکه‌ی خواپه‌ره‌ستی له سه‌ر لووتکه‌ی خواپه‌ره‌ستیه ، تا ئه‌و ڕادده که له لێ گێڕاننه‌وه‌کاندا به مێعراجی بڕوادار ، یان کۆڵه‌که‌ی ئایین ، ناوی لێ براوه که ئه‌مه‌ش گرنگی ئه‌م واجبه خواییه نیشان ده‌دات .
له‌م فه‌رزه گرنگه‌دا ، لابردنی کۆسپه‌کان و گه‌یشتن به نوێژی ڕاسته‌قینه ، به به‌جێ هێنانی هه‌ل و مه‌رج ڕواڵه‌تی و ناخی نوێژ ڕێک ده‌که‌وێت و دێته دی .
وتار سه‌باره‌ت به شیوازی ناوه‌کی و ناخی نوێژ زۆره ، به‌ڵآم به کۆرتی ئاماژه ده‌که‌ین به چه‌ند خاڵی :
1- سه‌رنج دان به خوای گه‌وره و هۆی خوا په‌ره‌ستی :
ئه‌گه‌ر که‌سێک بیه‌وێ دڵ و ده‌رونی خۆی له تاوان بسڕێته‌وه ، ده‌بێ له گه‌ڵ بنه‌ڕه‌ت و ڕیشه‌ی ئه‌و تاوانه بێته شه‌ڕ و تێکۆشی بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی ئه‌م دنیایه له دڵی خۆیدا و مه‌یل و حه‌زی خۆی به‌رانبه‌ر به چێژه سرۆشتیه‌کانی ده‌روونی هاوسه‌نگ بکات و که‌می بکاته‌وه. ئه‌گه‌ر که‌سێک بتوانێ ئه‌م کاره بکات و به یارماتی خوا ، له‌م ڕێگادا سه‌رکه‌وتنێک به ده‌س بێنێ ، ده‌توانێ دڵی خۆی له تاوان بسڕێته‌وه و له جێگه‌ی ئه‌وه خۆشه‌ویستی خوا و دۆستانی خوا سه‌قامگیر بکات .
واته نوێژ خوێن ده‌بێ تا ڕاده‌ێیک ناسینێکی درووسی له خوای مه‌زن هه‌بێت و بزانێ که له گه‌ڵ چ که‌سێک ڕوو به ڕوو ده‌بێ . خوای مه‌زن ئه‌وپه‌ری ته‌واوه‌تیه و کۆی هه‌موو ته‌واوه‌تی به‌ڵکوو ته‌واوه‌تی یانێ ئه‌و و یه‌کێک له ته‌واوه‌تیه‌کانی خوا حێکمه‌تی ئه‌وه . له به‌ر ئه‌وه‌یه که ته‌واوی کاره‌کانی خوا ئامانجداره ، و یه‌کێک له کاره‌کانی خوا ، درووس کردنی جیهانه که گۆڵی نێو ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌ش مرۆڤه و ئامانجی ئه‌م بوونه‌وه‌ره ، گه‌یشتنه به ته‌واوه‌تی (که‌ماڵ) که ئه‌م ڕاستیه‌ش جگه له ڕێگای ڕاسته‌وه ( صراط المستقیم ) به ده‌س ناییت ، که ڕێگای ڕاستیش بریتیه له به‌نده‌یی کردن بۆ خوا . واته فه‌رمانبه‌ری له ته‌واوی فه‌رمانه‌کان و یاساکانی خوا که گرنگترین و دیارترینی ئه‌وه‌ش له شێوه‌ی خواپه‌ره‌ستی ده‌رده‌که‌وێ .
ئه‌گه‌ر که‌سێک ئامانجی خواپه‌ره‌ستی نه‌انێ له‌وه به‌شی نیه و ئامانجی خواپه‌ره‌ستی ته‌نیا له تیشکی بیری ئایینی ده‌س ده‌که‌وێ .
2- دووری کردن له هه‌ر کارێ که له گه‌ڵ خواپه‌ره‌ستی دژایه‌تی هه‌یه :
ڕاده‌ی کاریگه‌ری کاره‌کان پێوه‌ندی ته‌واوی هه‌یه له گه‌ڵ ئاماده‌کاری به‌ر له‌وه و سه‌رنج و دڵ‌پاکی ئه‌و که‌سانه هه‌یه ، هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌یه که خواپه‌ره‌ستی له مرۆڤه‌کاندا کاریگه‌ری زۆر جیاواز و جۆرا و جۆری هه‌یه .
دووری کردن له‌و کارانه‌ی که له گه‌ڵ خواپه‌ره‌ستی دژایه‌تیان هه‌یه و کاریگه‌ری ئه‌وه پووچه‌ڵ ده‌کاته‌وه ، زۆر گرنگه . وه‌کوو دوو نه‌خۆش که هه‌ردوکیان به قسه‌ی پزێشکه‌که‌یان ده‌که‌ن و له کاتی خۆیدا ده‌رمانه‌کانیان ده‌خۆن ، به‌ڵام یه‌کێکیان ، له‌و شتانه‌ی که زیانی هه‌یه بۆی دووری ده‌کات و پارێز ده‌کات به‌ڵام ئه‌وی تریان گوێ نادات و پارێز ناکات . له‌م حاڵه‌دا ڕاسپاردن و ده‌رمانی پزێشک بۆ که‌سی دوه‌م کاریگه‌ری نابێت یان کاریگه‌ری که‌م ده‌بێت .
3- تێکۆشان بۆ پاڵاو کردنی ده‌روون :
ئامانج له پاڵاو کردنی ده‌رون ، لادانی ئه‌و پۆشش و په‌ردانه‌یه که که‌وتنته نێوان مرۆڤ و سرۆشتی ئه‌و و بوونه‌ته ڕاگر و ناێیڵن ئاوێنه‌ی خویی سرۆشتی مرۆڤ ده‌رکه‌وێت و بدروشێته‌وه . ئه‌م په‌ردانه بریتین له تاوانه‌کان ، خافڵ بوون ، و داچه‌قین له نێو جیهانی مادده و له بیربردنه‌وه‌ی خوا و جیهانی دوایی و جیهانی مه‌له‌کوت .
هه‌موو ئه‌و فه‌رمانانه‌ی شه‌رێعه‌ت ، یه‌ک ئامانجیان هه‌یه که یه‌وه‌ش بریتیه له که‌م کردنه‌وه وه یان لادانی ئه‌و په‌ردانه و تیشک دانه‌وه و دره‌وشانه‌وه‌ی گه‌وهه‌ری یه‌ک دانه‌ی سرۆشت و ڕاستی و فێتره‌تی مرۆڤه که له ژێر چه‌ندین خه‌روار تۆز و خاکی خافڵی و نافه‌رمانی داشارراوه .
4- به جێ هێنانی کاری ئه‌رێنی و چاکه کاری
پارێز کردن و دووری کردن له‌و کارانه‌ی که له گه‌ڵ خواپه‌ره‌ستی دژایه‌تیان هه‌یه و کاریگه‌ری ئه‌وه پووچه‌ڵ ده‌که‌نه‌وه ، زۆر گرنگه . وه‌کوو دوو نه‌خۆش که هه‌ردوکیان به قسه‌ی پزێشکه‌که‌یان ده‌که‌ن و له کاتی خۆیدا ده‌رمانه‌کانیان ده‌خۆن ، به‌ڵام یه‌کێکیان ، له‌و شتانه‌ی که زیانی هه‌یه بۆی دووری ده‌کات و پارێز ده‌کات به‌ڵام ئه‌وی تریان گوێ نادات و پارێز ناکات . له‌م حاڵه‌دا ڕاسپاردن و ده‌رمانی پزێشک بۆ که‌سی دوه‌م کاریگه‌ری نابێت یان کاریگه‌ری که‌م ده‌بێت .
کاریگه‌ری به په‌له و فه‌وری کاره ئه‌رێنی و نه‌رێنیه‌کان له سه‌ر گێان بۆ هه‌موو که‌سێ ئاشکرایه و یه‌کێک له‌و کاره ئه‌رێنیانه خواپه‌ره‌ستیه ؛ واته ئه‌گه‌ر مرۆڤ ده پله ده‌روونی ڕوناک بێت و شه‌و نوێژیش بخوێنێ وه یان تێکۆشێ بۆ یارمه‌تی خه‌ڵک ، ... دیاره که ئه‌م کارانه ڕووناکی دڵ و ده‌روونی ئه‌و زیاتر ده‌که‌ن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی به‌هیز بوونی زیاتری دڵ و گێانی ئه‌و که ئه‌م ڕوناکیه زۆر گه‌وره‌ش ده‌بێته هۆی بووژانه‌وه له خواپه‌ره‌ستی وه‌کوو نوێژ ، ...
ئه‌ڵبه‌ت پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بابه‌ته بۆ کاری نه‌رێنی و خراپیش دێته دی .
5- دۆستایه‌تی له گه‌ڵ خوای مه‌زن