• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 83
  • یەكشەممه 3/5/1395
  • رۆژژمێر :

دۆزینەوەی ۱۰۰ شوێنی تازە لە مێشک
 

لێکۆڵەران نەخشەیێکی تازەیان لە مێشک بڵاو کردۆتەوە کە نزیک بە ۱۰۰ شوێنی نەناسراوی تازەی تێدایە.
 مێشک  وەکوو ناوەندی فەرماندەیی لەش، لە بەرزی و نوێ زۆر پێکهاتووە بەڵام چەندین بەش لەم ئەندامە زۆر هەستیارە بۆ لێکۆڵەران نەناسراو بووە تا ئێستا.

 هەر بەشێ لە مێشک بەرپرسی چاوەدێری بە سەر کارێکی تایبەتە، هەندێ نێرۆنی دەماری کاتێ چالاک دەبنەوە کە کەسانێ ئاشنا دەناسینەوە و هەندێکیشان لە کاتی خوێندنی کتێب و ئاڵبەت هەندێکیش لە کاتی جووڵانی دەست و پێ.

ئێستا گرووپێ لە لێکۆڵەران لە توێژینەوەیەکدا کە زۆر کەس ئەوەیان وەکوو خاڵێکی وەرچەرخانی زانستی لێکۆڵینەوەی سیستەمی دەماری ناوزەد کردووە کە پێکهاتووە لە نزیک بە ۱۰۰ شوێنی تازە و نەناسراو لە ئەم ئەندامە هەستیارە.

گرینگایەتی ئەم دۆزینەوە نوێیە تا ڕادەیێکە کە لێکۆڵەران وەکوو کەرەسەیێکی نوێ بۆ دزە بە نەناسراوەکانی ناوەندی فەرماندەیی لەشی مرۆڤ ناوی لێدەبەن.

ئەوان لە حاڵێکدا سەرنجی ئەم نەخشە نوێیە دەدەن کە هەروا بە شوێنی دۆزینەوەی لایەنە نەناسراوەکانی مێشکەوە بوون.ئەوەی کە مێشک چۆناوچۆن لە قۆناغی منداڵیدا گەشە دەکا و لە دوایین ساڵانی تەمەندا لەژێر کاریگەری نەخۆشینگەلی جیاواز وەکوو ئالزایمێر زیان دەبینێ، هەروا بۆ لێکۆڵەران جێی پرسیارە.

لێکۆڵەران بە کەڵک وەرگرتن لە ئێسکەنرە پێشکەوتووەکان و کۆمپیوتەرگەلێ کە لە بەرنامەی زیرەکی هۆشی دەستکرد بەهرە وەدەگرن بۆ دۆزینەوەی شوێنە شاردراوەکانی مێشک کەڵکیان وەرگرتووە.

دۆزینەوەی ئەم ڕێژە شوێنە نوێیە لە مێشک لەلایەن لێکۆڵەرانی زانکۆی واشنتنەوە ئەنجام دراوە. شیمانە دەکرێ دەسپێڕاگەیشتن بە دەرکێکی ڕاست لە شێوەی کاری هەر یەکە لە ئەم شوێنانە چەند دەیەی تر بێتە دی.

ئاژانسی هەواڵی مێهر