سه‌ربه‌رزی له سایه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و خۆبژیدا
سه‌ربه‌رزی له یه‌ک کۆمه‌ڵگه‌دا کاتێک به دی تێت که ئه‌و کۆمه‌ڵگه له بواره جۆر به جۆره‌کان له گرێداری و وابسته‌یی خۆی که‌م بکاته‌وه و به پشت به‌ستن به هێزی ته‌واو نه‌بووی خوایی له سه‌ر پێی خۆی ڕاوه‌ستێت و ڕێگای پێشکه‌وتنی خۆی به خۆڕاگری و هێمنی بگرێته به‌ر . له وه‌ها کۆمهڵگاێیکدا له نێو ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌و کۆمه‌ڵگه له بواره جۆرا و جۆره‌کاندا هاودڵی و گهرمو گۆڕی به‌رقه‌رار ده‌بێت و عئهندامانی ئه‌و کۆمه‌ڵگه پشت ده‌به‌ستن به هێزی ناوخۆیی خۆیان .
قۆرئانی پیرۆز بۆ گه‌یشتن به کۆمهڵگهێیکی سه‌به‌رز فه‌رمان ده‌داته بڕواداران و ده‌فه‌رموێت :
( یا أَیُّهَا الَّذِینَ آمَنُوا وَ صابِرُوا وَ رابِطُوا وَ اتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُون ) واته: ئه‌ی بڕواداران خۆڕاگر بن و به‌رانبه‌ر به دۆژمن ڕاوه‌ستن و له سنوره‌کانی خۆتان ، پارێزگاری بکه‌ن و له خوا بترسن به‌ڵکوو به‌خته‌وه‌ر بن .
( اصْبِرُوا ) : یه‌که‌م شتێک که له پێناوی پێشکه‌وتن و گه‌یشتن به سه‌ربه‌رزی پێویستی پێ هه‌یه خۆڕاگری و ڕاوه‌ستانی یه‌که یه‌که‌ی کۆمه‌ڵگه‌یه له به‌رانبه‌ر ڕووداو و کێشه‌کاندا ؛ له به‌ره ئه‌وه‌ی که به فه‌رمووده‌ی ئهمیرۆلمۆمنین ( خ . ر) : ئه‌گه‌ر بڕوادار خۆڕاگری نهبێوهکوو ئه‌وه وایه که بڕواێیکی هه‌بێ وه‌کوو له‌شی بێ سه‌ر : ( ان الصبر من الایمان كالرأس من الجسد )
له ڕوانگه‌ی قۆرئاندا ، یه‌که‌م هه‌نگاو له ڕێگای سه‌ربه‌رزی و سه‌ربه‌ستیدا به‌هێز کردنی کۆمه‌ڵگه‌یه به پشت به‌ستن به هێزی ناوخۆیی . هه‌ر کات کۆمه‌ڵگه سه‌به‌خۆ نه‌بوو ئیتر ناتوانێ بوێرانه به‌رانبه‌ر به بێ مه‌نتێقی و ناهه‌قی و زێده‌خوازی که‌سانی تر بوه‌ستێت و له مافی خۆی به‌رگری بکات ؛
( و صابروا ) : له درێژه‌دا ڕاده‌سپێرێت به بڕواداران که پێکه‌وه به‌رانبه‌ر به دژواریه‌کان خۆڕاگر بن ؛ یه‌که یه‌که‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی هێزی خۆیان به یه‌کتری بوه‌ستن و هه‌موو هێزه‌کان به‌رانبه‌ر به دۆژمنان ببنه یه‌کێک .
( وَ رابِطُوا ) : مۆرابێته له بواری ماناییدا به‌ربڵاوتره له مۆسابێره ، له به‌ر ئه‌وه‌ی که مصابره بریتی بوو له پێکه‌وه به‌ستنی هێزی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه به‌رانبه‌ر به دژواری و کێشه‌کان به‌ڵام مرابطه بریتیه هه‌ر له‌و پێکه‌وه بوونه ی هه‌موو هێزه‌کان ، به‌ڵام نه ته‌نیا هێزی خۆڕاگری به‌رانبه‌ر به کێشه و دژواریه‌کان ، به‌ڵکوو هه‌موو هێزه‌کان و ئیشه‌کان ، له ته‌واوی بواره‌کانی ژیانی ئایینی ، چ له کاتی سه‌ختی و دژواری و چ له کاتی خۆشی و بێ کێشهییدا .