کاریگەریەکانی کتێب خوێندنەوە بۆ مێشک
خوێندنەوەی کتێبدەتوانێت چەندەها سوودی جیاوازت پێبگەیەنێت، ئەمانەی خوارەوە چەند سوودێکی خوێندنەوەی کتێبن کە هانمان دەدەن بۆ خوێندنەوەی کتێبی زیاتر.
1-زیرەک دەکات
توێژینەوەکان سەلماندوویانە ئەو منداڵانەی لە تەمەنێکی کەمەوە کتێبیان بۆ دەخوێندرێتەوە، زیرەکترن لە تاقیکردنەوەی ژیریی و خوێندنەوەدا بەراورد بە منداڵەکانی تر.
2- توانای مێشك بەهێزدەکات
زانایان مێشك وەک ماسوولکە پێناسە دەکەن، هەتا زیاتر مێشک بەکاربهێنرێت، بەهێزتر و گەورەتر دەبێت، خوێندنەوەی کتێب دەبێتە هۆی بەهێز کردنی توانای لەبەرکردنی مرۆڤ، لەگەڵ رێگریکردن لە کەمبوونەوەی تواناکانی مێشك لە کاتی پیربووندا.
3- مەترسی تووشبوونت بە ئەلزەهایمەر کەمدەکاتەوە
خوێندنەوەی کتێبێکی زۆر دەبێتە هۆی رێگریکردن لە تووشبوون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر، بە ووتەی زانایانی مێشك، کەم بەکارهێنانی مێشك چانسی تووشبوون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر کەمدەکاتەوە.
4- وات لێدەکا کەمتر بڕیار لەسەر خەڵکی بدەیت
خوێندنەوەی کتێب بە گشتی و کتێبی ئەدەبی بە تایبەتی وات لێدەکات کە زیاتر ئاشنای کەسایەتی خەڵک بیت و زیاتر لێیان تێبگەیت، بۆیە بە تێپەڕبوونی کات کەمتر خۆت سەرقاڵ دەکەیت بە بڕیاردان (حوکمدان) لەسەر کێشە و گیروگرفت و تواناکانی خەڵکی.
5- یارمەتیت دەدات هەست بە ئارامی بکەیت
لە توێژینەوەیەکدا کە لە ساڵی 2009ئەنجامدرا، دەرکەوت خوێندنەوەی کتێب بە رێژەی %68 فشاری دەروونی کەم دەکاتەوە.
خ?ندان لايف