• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 111
  • شەممه 26/4/1395
  • رۆژژمێر :

خواردن و گازگرتن لە نینۆکەکان منداڵەکانتان دەپارێزن لەم نەخۆشیانە
 


توێژینەوەیەک دەریخستووە ئەو منداڵانەى کە نینۆکەکانیان بە ددان لێدەکەنەوە و هەمیشە گاز لە نینۆکیان دەگرن کەمتر تووشى نەخۆشیە هەستیارییەکان دەبن لە چاو ئەو منداڵانەدا ئەم کەو کارە ناکەن.
توێژەران لە توێژینەوەیەکدا کە لە گۆڤارى بیدریاتریکسى ئەمریکیدا بڵاوبووەتەوە ئاماژەش بەوە دەدەن کە ئەو منداڵانەى ئەم دوو خووە خراپە ئەنحامدەدەن کەمتر تووشى هەستیارى دەبن لە پشیلە و سەگ و میکرۆبەکانى ناو هەوادا.


ئەم ئەنجامە هاوڕایە لەگەڵ ئەو تیۆریەدا دەڵێت ئەگەر منداڵان زیاتر بەر پیسى و میکرۆبەکان کەوتن کەمتر تووشى هەستیارى دەبن، ئەمەش بە پێى وتەکانى مالکوم سیسزەر کە توێژەرە لە کۆلێژى پزیشکى لە زانکۆى ماک ماستەر لە کەنەدا.
هەروەها دەشڵێت "بێگومان ئێمە هانى خەڵکى نادەین بهێڵن منداڵەکانیان ئەم خووانە ئەنجام بدەن، بەڵام ئەم تویژینەوەیە لایەنێى باشى ئەم خووانە دەردەخات".


توێژینەوەکە لەسەر هەزار منداڵ ئەنجامدراون لە ساڵى ١٩٧٢ دا لە دایکبوون، دەریشکەوتووە کە %٣١ یان خووى خواردن و گازگرتن لە نینۆکیان هەبووە، ئەمانەش مەترسى تووشبوونیان بە هەستیارى زۆر کەمبووەتەوە.
 

 

سایتی کانالی NRT