چەند نیشانەیەك ئاشكرای دەكات متمانەت بەخۆت نیە
چەند ڕەفتارێك هەیە مرۆڤ دەینوێنێت ئەو كاتەی كە مرۆڤ متمانەی بەخۆی نیە لەوانەش:
1-دودڵی بەردەوام : ئەو كەسانەی بڕوایان بەخۆیان نیە و ناتوانن بڕیاری تەواو بدەن لەسەر بابەتێك كە پێویستە بڕیاری لەسەر بدەن و بەردەوام خۆیان بە كەسانی دیكە بەراورد دەكەن ، لەبەر ئەوە چاكتر وایە بەخۆتدا بچیتەوە ئەگەر ئەم ڕەفتارەت تیادایە .
2-بەردەوام بۆ ئەنجامدانی هەركارێك پۆزش دەهێننەوە ، ئەو كەسەی متمانەی بەخۆی هەبێت هیچكات بۆ ئەنجامدانی كارەكانی پۆزش ناهێنێتەوە مەگەر كارەكەی هەڵە بوبێت .
3-كاتێك مرۆڤ متمانەی بەخۆی نەبێت ئەوە تێكەڵاوی دەوروبەر نابێت و زۆر كات تەنها دەمێنێتەوە و هاوڕێی كەمە یان هەر نیەتی و بەردەوام لەوە دەترسێت پەیوەندی هاوڕێیەتی لەگەڵ كەسێك دا دابنێین و سەر كەوتوو نەبن .
4-توێژینەوە نوێكان ئەوەیان ئاشكرا كردوە ئەو كەسانەی سێڵفی زۆر دەگرن لە ڕۆژێكدا ئەوە متمانەیان بەخۆیان نیە و زۆركات بۆ سێڵفیەكان دەمیان بەشێوەی (Duck Face) لێدەكەن .
5-زۆری كات ئەو كەسانەی متمانەیان بەخۆیان نیە چاویلكەی گەورە دەكەنە چاویان و بەدرێژای كات پێدەكەنن بۆ ئەوەی سەرنجی ئەو كەسانە ڕابكێشن كە لە دەوەروبەریانن .
6- مۆبایلەكانیان بەردەوام بەدەستیانەوە دەگرن و كاتێك لەگەڵ یەكێك لە هاوڕێكانی لە قاوەخانەیەك دادەنیشێت ئەوەندەی هاوڕێكەی جێی دەهێڵێ تەماشای مۆبایلەكەی دەكات و نامە دەخوێنێتەوە یان تەماشای وێنەكانی دەكات .
سەرچاوە:وێستگە ستایل-