ئیلام له سه‌رده‌مه حکومه‌تی ئه‌فشاری و زه‌ندییه‌کان
ئه‌م سه‌رده‌مه حکومه‌تی ئه‌فشاری و زه‌ندییه‌کان و . . . ده‌گرێته‌وه و ئیلام‌یش به‌شێک له خاکی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان بووه.
به‌رچاوترین ئاسه‌واری سه‌رده‌می زه‌ندییه بینای ئیمام زاده عه‌لی ساڵح "خاسه‌لی"یه .
له بیناکانی دیکه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه ، باره‌گای ئیمامزاده پیرمحه‌ممه‌د وسه‌ید سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌دی ئاودانان - موعین ساڵح ماژین، سه‌ید ئیبراهیمی زه‌ڕین ئاوایه.
سه‌رده‌می حکوومه‌تی والییه فه‌یلییه‌کان (سه‌رده‌می سه‌فه‌وییه تا پاله‌وی)پاش ڕووخانی حکوومه‌تی خۆجێیی " حه‌سه‌نویه‌ی کورد" کاتێک که شاوردینان له زنجیره‌ی ئه‌تابه‌کان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندییه وه ده‌سه‌ڵاتی خۆڕه‌مابادی گرته ده‌ست، حسێن قولی خانی فه‌یلی کرد به والی ناوچه‌ی پشت کو.
ئه‌ویش قه‌سه‌به‌ی " دێ واڵا" ی کردووه به ناوه‌ندی حکوومه‌تی خۆی و ناوی "حسێن ئاوای فه‌یلی" له سه‌ر دانا.
گرینگ‌ترین ئاسه‌واری ئه‌م سه‌رده‌مه ، قه‌ڵاکانی والییه فه‌یلیه‌کانی له ئیلام و ده‌ورووبه‌ری که‌نجاچه‌می مێهرانه.
چه‌ندی قه‌ڵا و قه‌نات و به‌رده‌نووسیش له لایه‌ن والییه فه‌یلییه‌کانه‌وه ساز کراون که به ناوبانگترینیان به‌رده‌نووسی ته‌ختی خان له ساڵح ئاوایه و پیشانده‌ری شێوه‌ی حکومه‌تی والییه‌کانه که کۆچبه‌ری بووه.
به داخه‌وه هێندێ له ئاسه‌واری والییه‌کان له به‌ر به‌ره‌وپێدرانی ژیانی شارنشینی تێدا چوون.
له خاڵه به‌رچاوه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌ربه‌خۆیی سلسله‌ی میره"حاکمه‌کان"ی خۆجییی ده‌ڕه‌شار بوو که له ناوچه لوڕنشینه‌کانی پارێزگه‌یان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆدا بووه و وێرای ئه‌وه‌ی که له لایه‌ن والی پیشکوه(لوڕستان)وه بڕیاریان وه‌رده‌گرت به‌ڵام باجی به والی پۆشتکوه(فه‌یلی) ده‌دا.
ئه‌م مه‌سه‌له وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی، دابه‌ش کرانی پارێزگه به دووئه‌یاله‌ت له سه‌رده‌می ساسانی- ئیسلامییه. هه‌رێمی ده‌سه‌ڵاتی والییه‌کان له باشووره‌وه تا شوش، له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه تا لوڕستان و له ڕۆژاواوه تا ناوچه‌ی کوت و عیماره له باشوور و تا خانه‌قین و مه‌نده‌لی له باکووری ئێراق بووه.
سایتی جام کوردی