مامۆستایانی سوننه‌ی ستانی کرماشان په‌لاماری تێرۆرکارانه‌ی داڵاهۆیان ئیدانە کرد
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع)، ابنا:ڕووداوی تیرۆریستی ڕۆژی یه‌کشه‌مه ۲۰ی پوشپه‌ڕ که بووه هۆی شه‌هید بوونی دوو که‌سی ئێرانی، له لایه‌ن مامۆستایانی سوننه‌ی کرماشانه‌وه ئیدانه کرا.
پێش نوێژی هه‌ینی و جه‌ماعه‌تی پارێزگای کرماشان به هه‌واڵنێری مێهری وت: من ده‌مه‌وێت ڕوون و ئاشکرا ئه‌مه به دوژمنه‌کانی ئێران بڵێم که یه‌کگرتووی خه‌ڵکی ئێران و پارێزگاکه به‌م کاره دڕندانه هه‌رگیز تێک ناچێت.
مامۆستا محه‌مه‌د محه‌مه‌دی به ئاماژه به بوونی ئاسایشی باش له ئێران وتی: به یارمه‌تی خوا ئه‌م کارانه هیچ ناکۆکییه‌ک له نێوان خه‌ڵکی کرماشان دروست ناکات.
هه‌روه‌ها مامۆستا غه‌فوری، پێشنوێژی هه‌ینی و جه‌ماعه‌تی ڕوانسه‌ر سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه وتی: ئه‌م کاره له‌لای منه‌وه ئیدانه‌یه و ڕوونه که پیلانی داگیرکه‌ره‌کانی ناوچه‌که بووه.
غه‌فوری جه‌ختی کرد: ڕوونه که دوژمنه‌کانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات له دوای ئه‌وه‌ن که له ئێران‌دا شڵه‌ژاوی و دڵه‌ڕاوکێ دروست بکه‌ن. ئه‌وان به‌م کاره له دوای ئه‌وه‌ن تاکوو ناکۆکی له نێوان خه‌ڵکی ناوچه‌که بێته ئاراوه، به‌ڵام ده‌بێت بزانن که خه‌ڵک له کاری تیرۆریستی پشتیوانی ناکات و به یه‌کگرتوویی ده‌مێننه‌وه.
پێشنوێژی هه‌ینی و جه‌ماعه‌تی ڕوانسه‌ر زیادی کرد: داوا ده‌که‌م هێزه ئاسایشییه‌کان و پۆلیس هه‌رچی زووتره تاوانبارانی ئه‌م ڕووداوه تیرۆریستییه بگرن و سزایان بده‌ن.
پێشنوێژی هه‌ینی و جه‌ماعه‌تی شاری سه‌رپولی زه‌هاویش له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مێهر وتی: له‌م ڕووداوه‌دا چی ڕووی دا، دوو که‌س شه‌هید کران که بۆ خزمه‌ت به خه‌لکی ناوچه‌که ده‌چوون.
مامۆستا ڕه‌شید سانی زیادی کرد: ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م هێرشه تیرۆریستییه ئه‌وه‌یه که وه‌ها نیشانی بده‌ن که له ناوچه‌که ئاسایش و سه‌قامگیری نییه، دوژمن چاوی دیتنی خزمه‌تگوزاری به خه‌ڵکی نییه هه‌ربۆیه به نانه‌وه‌ی ئاژاوه ده‌یه‌وێت وا نیشانی بدات خه‌ڵکی یه‌کگرتوو نین.
ئه‌و وتی: ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌مه‌یه که خه‌ڵکی له‌مڕۆدا ئاگاداره و ده‌زانێت دوژمن له دوای چییه و ئه‌م کاره تیرۆریستیانه به هیچ ئامانجێک ناگات.
هه‌روه‌ها مامۆستا قادر قادری، پێشنوێژی هه‌ینی و جه‌ماعه‌تی شاری پاوه هاوکات له‌گه‌ڵ ئیدانه کردنی ئه‌م کاره تیرۆریستییه، وتی: داگیرکه‌رانی ناوچه‌که له هه‌مان سه‌ره‌تای شۆڕشدا که دۆخه زۆر ناسه‌قامگیر بوو نه‌یانتوانی هیچ زه‌ربێک له شۆڕشی خه‌ڵکی ئێران بده‌ن ئێسته دوای ئه‌م هه‌موو ساڵ خزمه‌ته چۆن ده‌توانن.