لە گوڵ کارەبا بەرھەم دەھێنرێت!
لەنوێترین داھێناندا توێژەرانی ئەڵمانی گوڵ بەکاردەھێنن بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا و ئەوەش سەرنجی ھەمووانی بۆخۆی راکێشاوە.
توێژەران لە پەیمانگای کارلسروھی ئەڵمانی توانیویانە ئەوە بدۆزنەوە کە پەڕەی گوڵ بەشێوەیەکی زۆر سەیر رێکخراوە و دەتوانێت بڕێکی زۆر تیشکی خۆر ھەڵمژێت و کەمترین بڕی تیشک دەداتەوە، ھەروەھا ئەوەش بۆتەھۆی ھاتنی بیرۆکەی بەرھەمھێنانی کارەبا لە گوڵەوە و ئێستا ئەو کارەیان دەستپێکردووە.
ھاوکات توێژەران لەپەڕەی گوڵ جۆرە پلێتێکیان درووستکردووە کە لەگەڵ سیلیکۆندا تێکەڵکراوە و زۆر لە خانەی خۆری ئاسایی بەھێزترە و بڕێکی زۆر کارەبا بەرھەم دەھێنێت، ھەروەھا ئێستا بەنیازن پێکھاتەی پەڕەی گوڵ لە خانە خۆرییەکاندا جێگیر بکەن و ئەوەش چووستییەکی زیاتری پێدەبەخشێت و کارەبایەکی زۆر زیاتر بەرھەم دەھێنێت.