ئەو ڕەفتارانەی دەبێتەهۆی خەمۆکی
هەندێک ڕەفتار هەیە دەبێتەهۆی تێکدانی خۆشیەکانی خودی خۆت و کاریگەری خستنە سەر بار دەروونیت و تووشی خەمۆکیت دەکات، بۆ ئەوەی تووشی ئەو حاڵەتە نەبیت و هەمیشە دڵخۆش و بەختەوەربیت پێویستە لەم ڕەفتار و بیرۆکانە دووربکەویتەوە.
1-ڕاست تەنیایی و دوورکەوتنەوە لە ژاوە ژاو کارێکی باشە و دەبێتەهۆی پشوودان بە مێشکمان و هێورکردنەوەی باری دەروونیمان، بەڵام لەهەمانکاتدا مانەوەی بەتیایی بۆ ماوەیەکی زۆر کاریگەری سلبی هەیە و دەبێتەهۆی خەمۆکی و بیرکردنەوەی خراپ و ناتەندروست.
2-بیرکردنەوەی خراپ یەكێکە لە هۆکارەکانی تێکچوونی باری دەروونی و خەمباری، ڕێگە لە سەرکەوتنت دەگرێت لە هەموو کارێکدا.
3-توڕەبوون و قسەی ناخۆش و بریندارکردنی کەسانی دیکە، دەبێتەهۆی خەمباری و بێتاقاتبوونی خودی خۆت و هەستکردن بە ئازاری ویژدانی و تێکچوونی باری دەروونی و ژیانت.
4-بیرکردنەوە لە ڕابردوو جا ئایا ئەو رابردووە هەرچیەک بێت، پێویست ناکات باری دەروونی خۆتی بۆ تێکبدەیت و خۆت تووشی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی بکەیت، چونکە دواجار کاریگەری سلبی لەسەر داهاتوو دادەنێت.
5-هەمیشە بیر لە ڕووداوەکان بکەرەوە بە خۆشی، بڵێ لە داهاتوودا دڵخۆشدەبم، چونکە ئەمە یەکێکە لە هەنگاوەکانی سەرکەوتن و بوونی بەختەوەری، هەرگیز مێشک بە بیرکردنەوەی خراپ سەرقاڵ مەکە.
خەندان لایف