• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 231
  • سێ شەممه 15/4/1395
  • رۆژژمێر :

لەخەوهستان بە دەنگی ئامێرى موبایل مەترسیداره

 

ئامێرى موبایل لەم سەردەمەدا گەلێک کار ئەنجام دەدات کە لە راستیدا ئاسانکارى زۆرى بۆ مرۆڤ تێدایە و یەکێک لەو کارانە بریتیە لەوەى ئەو کەسانەى کە پێویستە زوو لە خەو هەستن سوود لە زەنگى موبایلەکەیان وەردەگرن بەڵام پسپۆرانى بوارى تەندروستى لەمبارەوە هۆشدارى دەدەن و هەمووان لە زیانەکانى ئاگادار دەکەنەوە.


پسپۆرانى بوارى تەندروستى لەمبارەوە ئەوەیان خستۆتەڕوو بەخەبەر هاتنەوە یان هەستان لە خەو بەهۆى زەنگى موبایلەوە دەبێتە هۆى خێرا لێدانى دڵ و لە ماوەیەکى درێژمەودادا گرفت بۆ دڵ دروست دەکات و هەروەهاش بۆ ئەو رۆژەش تواناى ئەنجامدانى کارەکانى کەمتر دەبێتەوە.


شایانى باسە لە بەشێکى ترى رێنماییەکانى پسپۆرانى بوارى تەندروستى ئاماژە بەوە دراوە بە خەوهەستان بە زەنگى موبایل دەبێتە هۆى ئەوەى کەسەکە بە درێژایی رۆژ هەست بە ماندوێتى زیاتر بکات و هەندێک جاریش سەرئێشەى لێدەکەوێتەوە و جگە لەوەش لەوانەیە خەو لە کەسانى تریش تێک بدات.


جێى وەبیرهێنانەوەیە موبایل بە گشتى نابێت لە ژوورى نوستندا بێت و تەنانەت ئەگەر کوژابێتەوە چونکە کاریگەرى شەپۆلەکانى دەمێنێت، موبایل کاتێک بە تەواوەتى بێ زیان دەبێت کە پاتریەکەى دەرهاتبێت.

 

سەرچاوه: سایتی کانالی nrt