عه‌باس کیاڕۆسته‌می ده‌رهێنه‌ری ئێرانی کۆچی دوایی کرد
عه‌باس کیاڕۆسته‌می ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی سینه‌مای ئێران ئێواره‌ی دوێنێ ۱۴‌ی پۆشپه‌ڕ له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا کۆچی دوایی کرد.
عه‌باس کیاڕۆسته‌می، ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی ئێرانی دوای تێپه‌ڕاندنی ماوەیەک نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ئێواره‌ی 14ی پۆشپه‌ڕ له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا کۆچی دوایی کرد.
ئه‌و که له‌م دواییه‌دا ئێرانی به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزشکی به‌ره‌و فه‌ڕه‌نسا به جێهێشت بوو، له فه‌ڕه‌نسا به هۆی سه‌ختی نه‌خۆشیه‌که‌ی کۆچی دوایی کرد.
عه‌باس کیاڕۆسته‌می، ده‌رهێنه‌ری ناوداری ئێرانی و براوه‌ی چه‌ندین خه‌ڵاتی گرنگی جیهانی وه‌ک دارخورمای زێڕینی فێستیڤاڵی که‌ن، له زستانی پاره‌وه بە پێی لێکدانەوەی پزشکان ئاگاداری نەخۆشیی شێرپه‌نجه‌ی دەبێت و دوای ئه‌وه‌ی له ئێران چاره‌سه‌ری باشی بۆ نه‌دۆزرایه‌وه، ڕه‌وانه‌ی وڵاتی فه‌ڕه‌نسا کرا، به‌ڵام دواجار له‌وێش مه‌رگ کۆتایی به ژیانی هونه‌ری ئه‌م سینه‌ماکاره جیهانییه هێنا.
کیاڕۆسته‌می له دواین کاری هونه‌ری خۆیدا پیشانگایه‌کی بۆ ئایلانی کوردی له وڵاتانی تورکیا و ئه‌ورووپا له پایزی ساڵی ڕابردوودا به‌ڕێوه‌برد و سه‌باره‌ت به ئایلان وتبووی: وێنه‌ی ئایلان ته‌نیا وێنه‌یه‌کی ئاسایی نییه، ئه‌مه فیلمێکی ته‌واو سینه‌ماییه که چیرۆکی په‌نابه‌ران تێیدا به باشی ده‌بینرێت.
هەواڵدەریی کوردپرێس بەم بۆنەوە هاوخەمی و سەرەوخۆشیی خۆی ئاراستە کۆمەڵگای هونەری و بە تایبەت هونەرمەندان و لایەنگرانی بواری سینەما و بنەماڵەی ئەو خوالێخۆشبووە دەکات.
سەرچاوه:
کوردپرێس