بەیاناتی ریبەری لە دیداری خۆیندکاران و پیکهاتەکانی خۆیندکاری
ڕێبەری مەزنی شۆرسی ئیسلامی جەختیکرد : ئەگەر گەرەکمانە بەرامبەر بەرەی ئیستکبار ڕاوەستین و بە مەزنایەتی شایستە و شیاوی کۆماری ئیسلامی بگەین . پێویستیمان بە پاراستن وبە هێز کردنی تەقوا لە ڕەفتارەکانی تاکە کەسی و گشتیی خۆماندا هەیە .
حەزرەتی ئایەتۆڵڵا هۆلعۆزما خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی ئێوارەی شەممە لە دیداری دۆستانەی زیاتر لە یەک هەزار کەس لە خۆیندکاران و پیکهاتەکانی خۆێندکاری دوای لێکدانەوەی رۆڵی ئیمان لە مەڕ راوەستان ، ئاماژەی کردە "خەباتی چارەنووس سازی گەلی ئێران لەگەڵ بەرەی ئیستکبار" و ووتیان : دەسپێکی ئەم خەباتە ئەوە بوو کە گەلی ئێران بریاری دا سەربەخۆ و پێشکەوتوو بێت کە ئەم پرسە سازگار نییە لەگەڵ قازانج و بەرژەوەندی دەستەڵاتە جیهانییەکان .
بەرێزیان لێدوانی هەندێ کەسان لە بارەی ئەوەی کە نیزامی کۆماری ئیسلامی بە دوای پەلپ و بیانوو بۆ ناسازگاری لەگەل دەستەڵاتە کانە ، بە نادروست زانی و فەرمووی : ئەم خەباتە پیویستی بە پەلپ و بیانوو هێنان نییە چوونکا تا کاتێک کە گەلی ئێران بە گوێرەی غیرەت و پێشینەی شۆرشگێرانە و ئیسلام ، راوەستاوە ، ئەم خەباتە هەروا بەردەوامە .
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) : ڕیبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی لەم دیدارەدا کە زیاتر لە پینج کاتژمێری خایاند ، " داواخوازیی خۆیندکارانی بە گرینگ زانی و جەختیکرد : نەهێشتنەوەی کێشە گەورەکان لە وڵات لە ئەستۆی بەرپرسانی پایەبەرزە بەڵام داواخوازی خۆیندکاران ئەگەر هاوڕێ موتاڵای ورد و دروست بێت ، لە ڕاستی دا بوار خۆشکەری هەوڵی زۆرتری موسولمانەکان بۆ چارەسەری گرفتەکان دەبێت.
هەروها حەزرەتی ئایەتۆڵڵا هۆلعۆزما خامنەیی وتیان:
پێ سپاردنتان دەکەم ڕێکخراوەگەلی خۆیندکاری یەک « شەڕگەی وێژنگی دژی ئەمریکا-دژی زایونی له رووکاری خوێندەکارانی جیهانی ئیسلام » دروست بکەن ....دەبێت له بارودۆخی مەجازی دا ، گروپەکانی خوێندەکارەکانی موسڵمان بەر پایەی دژایهتی لەگەڵ سیاسەتەکانی ئەمریکا و ڕژیمی زایونی دروست کرد.