• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 91
  • یەكشەممه 13/4/1395
  • رۆژژمێر :

بەم رێگایانە رێگری لە دابەزینی شەحنی لاپتۆپ بكەن

 

بەهۆی زۆر بەكارهێنانییەوە زۆر جار تووشی نەمانی شەحنی لاپتۆپه‌كەمان دێینەوە، كە پێویستە رۆژانە چەند جارێك شەحنی بكەینەوە، جا بۆیە بۆ پارێزگاریكردن لە پاتری لاپتۆپه‌كەت دەتوانیت ئەوانە بكەیت:
1-با پاتریەكە گەرم نەبێت، ئەگەر هەستت كرد كە لاپتۆپه‌كەت گەرم بووە ئەوە بزانە كێشەیەك هەیە و پێویستە بیكوژێنیتەوە كە باشترین چارەسەرە بۆ ساردكردنەوە، وەیا دەتوانیت ساردكەرەوەی لاپتۆپ بەكار بێنیت.
2-لە كاتی ئیشكردنی لاپتۆپ پاترییەكەی دەرمەهێنە، یەكێك لە هەڵە گەورەكان ئەوەیە لە كاتی كاركردنی لاپتۆپ پاترییەكەی دەربكەیت، چونكە سیستەمی ئامێرەكە تووشی كێشەی گەورە دەكات، بۆیە سەرەتا لاپتۆپەكە دابخە و دڵنیابە لە رەشبوونی شاشەكەی ئینجا دەتوانیت پاترییەكەی لاببە.
3-پاتریەكە تەواو شەحن نەبێتەوە، دەتوانیت یاسای 80/20 پێڕەو بكەیت، واتە رێژەی شەحنی پاتریەكەت نە كەمتر لە 20% و نەزیاتر لە 80% بێت، بەو جۆرە تەمەنی پاتریەكە زیاد دەبێت، بۆیە هەڵەیە كاتێك بەدرێژایی شەو لاپتۆپەكەت لەسەر شەحن جێ بێڵیت.
4-با پاتریەكە تەواو بەتاڵ نەبێتەوە، یەكێكە لە كارە خراپەكان كە وەك شۆك وایە بۆ لاپتۆپ و پاتریەكەی، بۆیە با لاپتۆپەكە نەگاتە ئاستی شەحنی سفر و پێویستە ئەو كات پەلە لەشەحنكردنی بكەین.
5-گووگل كرۆم بەكار مەهێنە، ئەو رێنماییە لەلایەن گۆڤاری "فۆربس" كراوە بەو پێیەی بزوێنەری گەڕانی گووگل كرۆم دەبێتە مایەی لاوازكردنی پاتری و تەمەنی و تواناكانی كەم دەكاتەوە، بەتایبەتی بۆ ئەو لاپتۆپانەی سیستەمی ویندۆزیان لەسەرە بەو پێیەی ئەو بزوێنەرە وزەیەكی زۆری دەوێت و پاتری لاواز دەكات.

 

 

_______________

سایتی وشــــه نیت