• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 62
  • یەكشەممه 13/4/1395
  • رۆژژمێر :

حەوت هۆكار وادەكات منداڵەكەت درۆت لەگەڵ بكات


 ئەو كاتەی منداڵەكەت پەنا دەباتە بەر ئەوەی درۆت لەگەڵ بكات ئەوە پێویستە بزانیت كە ڕەنگە یەكێك لەم هۆكارانە وای لە منداڵەكەت كردبێت پەنا بباتە بەر درۆكردن :

1- ئەو كاتەی منداڵ بیەوێت لە سزادان ڕزگاری بێت ئەوە پەنا دەباتە بەر درۆكردن لەگەڵ دایك و باوكی ، لەبەر ئەوە دوور بكەوەرەوە لەوەی سزای جەستەی بەسەر منداڵەكەتدا بسەپێنیت كاتێك كارێكی هەڵە ئەنجام دەدات ، چاكتر وایە بە ئارامی تێی بگەیەنیت ئەوەی ئەو دەیكات هەڵەیە .

2- درۆكردنی دایك و باوك لەپێش چاوی منداڵەكانیان وادەكات منداڵ هەمان ڕەفتار دوبارە بكاتەوە .

3- هەندێكجار منداڵ بۆ بەدەست هێنانی شتێك درۆ لەگەڵ گەورەكەی دەكات ، منداڵەكەت وا ڕابهێنە كە درۆ نەكات بۆ ئەوەی شتێك بەدەست بهێنێت .

4- هەندێك لە منداڵەكان بۆ ئەوەی خۆیان شیرین بكەن لای دەوروبەرەكەیان درۆ دەكەن و چیرۆكی بێ بنەما دروست دەكەن .

5- هەندێكجار بۆ شاردنەوەی هەلەكانی لە ترسی دایك و باوكی منداڵ پەنا دەیاتە بەر درۆكردن .

6- بەردەوام تۆمەتباركردنی منداڵ بەوەی درۆ دەكات وادەكات بەردەوام بێت لەسەر ئەو ڕەفتارەی .

7-ئەو كاتەی دایك و باوك متمانە نەكات بە منداڵەكەی ، منداڵ پەنا دەباتە بەر درۆكردن .

 

__________________

سەرچاوە:وێستگە ستایل