• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 111
  • یەكشەممه 13/4/1395
  • رۆژژمێر :

هەرگیز ئەم سێ بابەتە لەگەڵ منداڵەكەت باس مەكە


منداڵ هاوشێوەی گەورەكان نین و بۆ ئەوەی ئاگاداری باری دەرونیان بین پێویستە دایكان و باوكان دوور بكەونەوە لە وتنی ئەم چەند ڕاستیە بە منداڵ .

1- هیچكات هەواڵی مردن بە منداڵەكەت مەڵێ : مێشكی منداڵەكەت جەنجاڵ مەكە بە باسكردنی مردن بۆی ،و دوور بكەوەرەوە لە دروستكردنی بیرۆكەی دوور خستنەوەی منداڵەكەت لە خوێندنگە بۆ ئەوەی توشی ڕوداوێك نەبێت و نەمرێت ، بهێڵە منداڵ لە تەمەنی منداڵی خۆیدا بژی و بیر لە خۆشییەكان بكاتەوە .

2- پێویستە دایك و باوك منداڵەكەی ئاگاداربكاتەوە لەوەی هەموو كەس دڵسۆزی ئەو نیە و دەبێت لەگەڵ چ جۆرە كەسانێك ڕەفتاربكات ، بەڵام ئەو كاتەی ئەوە بە منداڵەكەت بڵێیت كە ئەو كەسانەی ئێمە خۆشمان دەوێن ئەوان ڕقیان لێمانە ئەوە كارێكی دروست نیە و ڕق و كینە دەخەیتە دڵی منداڵەكەتەوە و پێویست نیە ئەم باسە لای منداڵەكەت بكەیتەوە .

3- بیرۆكەی ئەوەی هەندێك كەس دڕندە و پیاو كوژن : خەیاڵی منداڵ زۆر لەوە فراوانترە ئەم بابەتە لە ناخیدا گەشە پێبدەیت ، چونكە وتنی ئەم وشانە بەمنداڵ كاریگەری دەبێت لەسەر توانا و ڕەفتارەكانی لە داهاتودا ، چاكتر وایە ئەوەی فێر بكەیت كە كاری باش بكات و متمانەی بەخۆی هەبێت بۆ ئەوەی یارمەتی دەوروبەرەكەی بدات .

 

__________________

 سایتی وێستگە ستایل