• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 105
  • یەكشەممه 13/4/1395
  • رۆژژمێر :

كامیان باشترە بۆ منداڵ ناز پێدان یان گوێ پێنەدان ؟


 زۆر كات دایك و باوك لەكاتی پەروەردەكردنی منداڵەكانیان نازانن كامیان هەڵبژێرن ، ناز پێدانی منداڵ یان گوێ پێنەدان بەو شتانەی منداڵ داوای دەكات .

ئەو منداڵانەی زۆر بەناز پەروەردەكراون ئەوە كاتێك گەورە دەبن  ڕەنگە هەندێكیان وابیر بكەنەوە كە لەكاتی توشبونیان بە كێشەیەك پێویست ناكات خۆیان ماندوو بكەن بۆ ئەوەی چارەسەری كێشیكەیان بكەن ئەمەش زیانی دەبێت بۆ ژیانیان و رەنگە زۆركات ئەم كەسانە تەنها بمێننەوە و نەتوانن پەیوەندیەكی كۆمەڵایەتی باش لەگەڵ دەوروبەریان دروست بكەن .

 

لەگەڵ ئەوەی نازپێدانی زۆر مەترسی لەسەر ژیانی منداڵ لی داهاتودا دروست دەكات لە هەمان كاتدا گرنگی پێنەدانی زیاد لە پێویست كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر كەسایەتی منداڵ.

پێویستە ئەوە بزانرێت كە نە گرنگی پێدانی زۆر و نە گوێ پێنەدانی زۆر منداڵێكی باش دروست ناكات و بەرهەمێكی باشی نابێت لەبەر ئەوە چاكتر وایە دایكان و باوكان هەوڵبدەن خۆشەویستی بە منداڵەكانیان ببەخشن و بەشێوەیەك پەروەردەیان بكەن كە لەناو كۆمەڵگەدا بۆ داهاتویان و بەجۆرێك پەروەردە بكرێن كە ئارامگر بن و بزانن چۆن هەستەكانیان دەردەبڕن ، كاتێك لەگەڵ گەورەتر یان بچوكتر لە خۆیان قسە دەكەن چۆن ڕەفتار بكەن ، و چۆن ڕێزی دایك و باوكیان بگرن ، بۆ ئەوەی لە داهاتودا دایك و باوك بەهۆی منداڵەكانیانەوە گرفتیان بۆ دروست نەبێت .

 

___________________

سەرچاوە:وێستگە ستایل