ئیلام له سه‌رده‌می مه‌فره‌ق و ئاسن
ئه م سه‌رده‌مه که هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می نه‌ته‌وه‌ی کاس وئیلامییه‌کانه یه‌ک له سه‌رده‌مه ژێرینه‌کانی تێکنۆلۆژی مرۆڤه که کاسییه‌کان وه‌کوو پێشه نگی تێکنۆلۆژی دۆزینه‌وه‌ی مه‌فره‌خ له جیهان دا ناوبانگیان ده‌رکردووه.
له‌م سه‌رده‌مه دا، ئاسه‌واره‌کان وه‌کوو ئامرازگه‌لێکی جۆربه‌جۆر له‌م ئالیاژ و کانزایانه (ئاسن و مه‌فره‌ق) به ته‌کنیکی تایبه‌تی خۆ ساز کراون.
ئاکامی توێژینه‌وه‌کانی لێژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رپه‌ره‌شتی پرۆفیسۆر، واندێبێرگ له سه‌ر گۆڕستانه‌کانی ئیلام به تایبه‌ت وه‌رکه‌بود، چه‌م ژییه، ده‌مگرپڕچینه، به‌ردباڵ و چنارباشی، لاپه‌ڕه‌گه‌لێکی زێڕینی به توێژینه‌وه که‌ونارا ناسییهکان به‌خشیوه و پیشان ده‌دات که له‌م سه‌رده‌مه دا پارێزگه‌ی ئیلام ، به‌شێکی گرینگی ژیاری کاسی و ئیلامییه‌کان بووه.
ژیاری ئیلام هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می مه‌فره‌قی کۆن ده‌ست پێ بووه که به‌رچاوترین ئاسه‌واری ئه‌و سه‌رده‌مه، ته‌پی په‌ته‌ک له موسیان و ته‌پی تیغه‌ن له ده‌ڕه‌شار(سه‌رده‌می ئیلامی ناڤین) و به‌رده‌نووسی "گل گل ملکشاهی" که به خه‌تی بزمارینه ئاشوورییه‌کان له کاتی زاڵ بوون به سه‌ر ئیلام نووسیانه.
دێمێر شیجی که‌وناراناسی فه‌ڕه‌نسی له‌و باوه‌ڕه‌دایه که ته‌پی " په‌ته‌ک موسیان" هه‌ر هه‌مان شاری ماداکتۆ ، پێته‌ختی ونبووی ئیلامی سه‌رده‌می که‌وناراییه.
_____________
سایتی جام کـــــوردی