• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 89
  • پێنج شەممه 10/4/1395
  • رۆژژمێر :

خواردنەوە گازییەکان رۆحی شەڕەنگێزی لە منداڵدا زیاد دەکات

 

توێژینەوە پزیشکی زانستییەکانی زانکۆی کلۆمبیای ئەمریکی، دەیسەلمێنێت کە خواردنەوە گازیەکان بۆ منداڵ دەبێتەهۆی، کاریگەری لەسەر لاوازبوونی مێشک و تواناکانیان و گەشەکردنی رۆحی شەڕەنگێزی تێیاندا.

بەگوێرەی هەواڵەکەی " hayatouki" لێکۆڵینەوە لەسەر نزیکەی 3000 منداڵ ئەنجامدراوە کە بەدەست کێشەکانی توڕەیی و شەڕانگێزیەوە دەیانناڵاند، بڕێکی زۆریش خواردنەوەی گازیان دەخواردەوە.

بەپێی توێژینەوەکان %43 منداڵان تەنها شووشەیەک خواردنەوەی گازییان دەخواردەوە، %4 زیاتر لە شووشەیەکیان دەخواردەوە، دواجاریش ئەوە دەرکەوت ئەو منداڵانەی زیاتر لە یەک شوشەیان خواردووەتەوە، تێبینی ئەو کراوە ڕۆحی شەڕەنگێزی و توڕەیی تێیاندا زیاترە.

سەرەڕای ئەوەش خواردنەوەی گازی بۆ منداڵ دەبێتەهۆی، کلۆربوونی ددانەکانیان و پوکانەوەی ئێسکیان، چونکە کالسیۆمی لەش هەڵدەمژێت، تووشی قەڵەویشیان دەکات بەجۆرێک خواردنەوەی یەک شوشە ڕۆژانە دەبێتەهۆی زیادبوونی نیو کیلۆ لە کێشت لە مانگێکدا.

هەر بەگوێرەی هەواڵەکانی "masralarabia" خواردنەوەی گازی دەبێتەهۆی زیادکردنی شەکری خوێن، بەهۆی ماددەی کافاینەوە ڕێژەی ئارەقی لەشی منداڵ تێکدەدات و تووشی دڵەڕاوکێ و نەمانی ئارەزووی خواردنی دەکات، چونکە تەنها شوشەیەکی بچوک بڕی 25-50 ملیگرام ماددەی کافاینی تێدایە، جگەلەوەی ڤیتامین بی لە لەشی منداڵدا ناهێڵێت.

 

خەندان لایف