ئه‌و ژنانه‌ی زیاتر داده‌نیشن ئه‌گه‌ری تووش بوونیان به شێڕپه‌نجه زیاتره
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌کانی توێژه‌رانی ئه‌نجومه‌نی شێرپه‌نجه‌ی ئه‌مریکا ده‌ری خستووه دانیشتنی درێژ ماوه، ئه‌گه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک، هێلکه‌دان و مۆخی ئێسقان له ژنان تا 10% زیاتر ده‌کات.
به پێی ڕاپۆرتی ئیرنا به گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی "هێڵس"؛ ساڵه‌های ساڵه که بۆ زانستوه‌ران و توێژه‌ران ده‌رکه‌وتووه که که‌م جوڵه‌یی زه‌بر له ته‌ندرووستی مرۆڤه‌کان ده‌دات، به‌ڵام ئه‌مدواییه توێژه‌ران ته‌رکیزی خۆیان خستۆته سه‌ر دانیشتنی درێژخایه‌ن وه‌کوو هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی تایبه‌ت له سه‌ر ته‌ندرووستی.
توێژه‌رانی ئه‌نجومه‌نی شێرپه‌نجه‌ی ئه‌مریکا له ماوه‌ی ساڵانی 1992 تا 2009 ، سه‌باره‌ت به 69 هه‌زار و 260 پیاو و 77 هه‌زار و 462 ژن توێژینه‌وه‌یان کردووه. له‌م ماوه‌یه‌دا 18 هه‌زار و 555 پیاو و 12 هه‌زار و 236 ژن تووشی شێرپه‌نجه بوون.
توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وت که به‌رده‌وام دانیشتن پێوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری هه‌ڵکشانی 10%ی تووشبوونی به شێرپه‌نجه.
ئه‌م هه‌ڵکشانه ته‌نانه‌ت پاش ڕه‌چاو کردنی هه‌ندێ فه‌کته‌ری دیکه‌ی جه‌سته‌یی، ڕاده‌ی به‌ز و یان ماسوولکه بوونی کێشی جه‌سته و هه‌ندێ فه‌کته‌ری دیکه دیسان هه‌ر ده‌بیندرا.
سایتی رادیو کوردی