لەکاتی قسەکردن لەگەڵ کەسێکدا ئەم ھەڵانە مەکە
قسەکردن ھونەری خۆی ھەیە و دەشێت ھەندێک جار بەھۆی ھەڵەیەکەوە بەتەواوی لای کەسی بەرامبەر ناشرین ببیت و پێویستە خۆتیان لێ بەدووربگریت.
ئەو ھەڵانەش کە دەبێت خۆتیان لێ بەدووربگریت بریتین لەمانەی خوارەوە:
-نەبوونی باوەڕبەخۆبوون لەکاتی قسەکردندا دەبێتەھۆی ئەوەی کاریگەری لەسەر بەرامبەرەکەت بەجێ نەھێڵیت، ھەندێک کاری وەک زۆر جووڵانی نائاسایی دەست مانای ئەوە دەگەیەنێت.
-سەیرنەکردنی کەسی بەرامبەر لەکاتێکدا قسەی لەگەڵدا دەکەیت ھەڵەیە و پێویستە سەیری چاوەکانی بکەیت.
-پێویستە بەخۆشی و بایەخدانەوە باس لە بابەتەکە بکەیت و ھەوڵبدەیت سەرنجی کەسی بەرامبەر رابکێشیت و تەنھا بە چەند وشەیەک کۆتایی پێنەھێنیت و بێزارکەر نەبیت.
-دووبارەکردنەوەی وشەکان لەکاتی قسەکردندا بەرامبەرەکەت بێزاردەکات و پێویستە وشەی نوێ بھێنیتە ناو قسەکانتەوە و ئەگەر خاڵێکت باس کرد دووبارەی نەکەیتەوە.
-نەبوونی زانیاری لەبارەی بابەتێکەوە و قسەکردن لەسەری زۆر ھەڵەیە و تەنھا ئەو لایەنەی ئەو بابەتە باس بکە کە دەیزانیت و ئەوانی تر لەڕێگەی پرسیارکردن لەبەرامبەرەکەتەوە وەربگرە.
-پشوو نەدان و وەرنەگرتنی ھەناسە لەکاتی قسەکردندا ھەڵەیە و بەرامبەرەکەت واھەست دەکات خەریکە دەخنکێیت و پێویستە دوودڵی لەخۆت دووربخەیتەوە و بەئاسوودەییەوە بدوێیت.
_________________________
سەرچاوه : تۆڕی هەواڵی سلێمانی