خۆتان له‌م سودانه‌ی تیشكی خۆر بێبه‌ش مه‌كه‌ن
تیشكی خۆر، یه‌كێكه له چاره‌سه‌ره سروشتییه‌كان بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ، ئه‌گه‌رچی خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و تیشكه، زیانی بۆ مرۆڤ ده‌بێت، له‌م بابه‌ته‌دا سوده‌كانی تیشكی خۆر ده‌خرێته‌ڕو...
سووده‌كان؛
1.تیشكی خۆر به‌كتریای زیانبه‌خش له‌ناوده‌بات.
2.برینه‌كانی سه‌ر پێست ساڕ‌ێژ ده‌كات.
3.كاریگه‌ری باشی هه‌یه له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كانی پێست وه‌ك زیپكه و ئه‌كزیما.
4.كۆلیستڕۆڵ داده‌به‌زێنێت؛ تیشكی خۆر ڕێژه‌ی به‌رزی كۆلیستڕۆڵی خوێن له خوێندا داده‌به‌زێنێت و ده‌یگۆڕێت بۆ هۆڕمۆنی ستیرۆید و هۆڕمۆنی سێكس كه پێویستما‌نه بۆ وه‌چه خستنه‌وه ، له نه‌بوونیدا پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕوده‌دات و ئه‌و هۆڕمۆنانه ده‌بنه‌وه كۆلیستڕۆڵ.
.5ده‌بێته هۆی دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن.
6. ده‌چێته ناو پێسته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خوێن و خوێن به‌ره‌كان پاك بكاته‌وه؛ به تایبه‌ت بۆ ئه‌وه كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه سوودی زۆری هه‌یه.
7.ڕێژه‌ی ئۆكسجین زیاد ده‌كات له ناو خوێندا به تایبه‌تی كه خوێن ده‌چێت بۆ شانه‌كان.
8.سیسته‌می به‌رگری جه‌سته به‌هێزتر ده‌كات یاخود دروستی ده‌كات؛ ئه‌و خڕۆكه سپییانه‌ی كه كاریان به‌رگری ناوه‌كییه له جه‌سته‌دا به خۆی تیشكی خۆره‌وه زیاد ده‌بن.
9.گه‌شه‌كردن و زیادبونی باڵای منداڵ؛ به تایبه‌تی منداڵی ساوا له سێ مانگی سه‌ره‌تایا زۆر كاریگه‌ری باشی ده‌بێت له‌سه‌ری.
10. چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه ده‌رونییه‌كانه؛ كاریگه‌ری باشی هه‌یه بۆ خه‌مۆكی به تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كاتێكی زۆر به‌سه‌رده‌به‌ن له‌به‌رده‌م شاشه‌ی كۆمپیته‌ره‌كاندا و له ئۆفیسه‌كاندا كار ده‌كه‌ن
له هه‌مووی گرنگنر ده‌بێت ئه‌ومان له یاد بێت كه ئه‌م پڕۆسه‌یه له‌سه‌رخۆ ده‌كرێت و به‌شێوه‌یه‌كی زانستی بۆ ئه‌وه‌ی دوور بین له نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان هه‌ر له سووتانی پێسته‌وه بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.
_________________
تۆڕی هەواڵی کوردی