• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 167
  • دوو شەممه 7/4/1395
  • رۆژژمێر :

چەند زانیارییەکى هەڵە سەبارەت بە زیرەکى منداڵ


 لەبەرئەوەى دایک و باوکەکان لەم سەردەمەدا زیاترگرنگى بە زیرەکبوونى منداڵەکانیان دەدەن ڕۆژانە چەندان زانیارى دەبیستن سەبارەت بە کارکردنى مێشک و ئاستى تواناکانى منداڵ.
هەندێک بۆچون و زانیارى هەن کە هەڵەن سەبارەت بە زیرەکى منداڵ و دەبێت ئاگاداریان ببن.

سەرى گەورە ماناى زیرەکییە

بونى سەرێکى گەورەتر ماناى ئەوە نییە کە منداڵەکەت زیرەکتر دەبێت، ئەمە تەنها قسەیەکى کۆنە کە هیچ بنەمایەکى زانستى نییە.

میوزیکى مۆزارت زیرەکى زیاد دەکات

بابەتەکە پەیوەندى بە مۆزارتەوە نییە، بەڵکو هەموو جۆرە میوزیکێک مێشک چالاکدەکاتەوە.

خواردنەوەى شیر بەسە

ئەمە بۆچوونێکى زۆر هەڵەیە، چونکە گەشەکردنى مێشک پەیوەندى بەو ڕکابەرى و تاقیکردنەوانەوە هەیە کە دێنە بەردەمى و دەبێت ـێیان بپەڕێنێت.

تەنها پەیوەندى بە بۆماوەییەوە گهەیە

زۆرێک لە توێژینەوەکان سەلماندویانە کە زیرەکى منداڵ پەیوەندى بە بۆماوەییەوە نییە ئەوەندە ى پەیوەندى بەو ئەزموونانەوە هەیە کە بەریان دەکەوێت.

هیچ رووداوێکى پێش لەدایکبوون کاریگەریان نییە

ئەمە هەڵەیە، چونکە خراپ خواردنى دایک و کحول و جگەرە کار دەکەنە سەر مێشکى کۆرپەلە لە ناو سک و پاش لەدایکبوونیشى.

کاتێک منداڵ لەدایک دەبێت مێشک تەواو گەشەى کردووە

خانەکانى مێشکى مرۆڤ تا سێ ساڵ دواى لەدایکبوون لە گەشەدان و دواتریش بە ئەزموون گەشەى زیاتر دەکەن.

یاریە گرانەکان باشترن

زیرەکى پەیوەندى بە گرانى و هەرزانییەوە نییە، دەکرێت شەترەنجێکى سادە تاک زۆر زیرەک بکات.

 

سەرچاوه: سایتی NRT