• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 78
  • شەممه 5/4/1395
  • رۆژژمێر :

چەند یاسایەکی سەرەکی ناوماڵ بزانە


پێکھێنانی خێزان یەکێکە لە پرۆسە قورسەکانی ژیان و پێویستی بەبایەخدانێکی زۆرە بۆئەوەی تاکەکانی پێکەوە بمێننەوە.
بۆئەوەی خێزانێکی تۆکمەت ھەبێت پێویستە چەند کارێک ئەنجام بدەیت و بیانکەیتە یاسای ناوماڵ و ئەوانیش بریتین لەمانە:
-ھەوڵبدە خێزانەکەت بەشێوەیەکی باش پەروەردە بکەیت بۆئەوەی کێشە درووست نەکەت و ھەرکات کێشەیەکیان ھەبوو قسەیان لەگەڵدا بکە.
-رێزگرتن بکەرە بنەمای سەرەکی ناو خێزان و مامەڵەکردن و بیروڕا بگۆڕنەوە بەبێ ئەوەی تووڕە ببن.
-لەگەڵ منداڵەکانتدا بدوێ بۆئەوەی ھیچ کات لە گفتوگۆیەکی داھاتوودا بە ھەڵە لێیان تێنەگەیت.
-دەبێت یەکسانی بوونی ھەبێت و ھەمان خۆشەویستی و رێزت بۆ ھەر منداڵێکت ھەبێت.
-ھیچ کات ھاوار مەکە بەسەر ئەندامەکانی تری خێزاندا، چونکە ئەوە کێشەیەکی گەورە درووست دەکات.
-دەبێت ھەندێک کات دابەزیت و ھەندێک شت قبووڵ بکەیت لەبەر منداڵەکانت.
-پیاوان پێویستە یارمەتیدەری ژنەکەیان بن لەھەندێک کاردا و بەوشێوەیە منداڵەکانیش لە باوکیانەوە فێردەبن.
-جنێودان و وتەی ناشرین لەبەردەم منداڵەکانتدا بەھەموو شێوەیەک نەویستراوە.
-پێویستە لێبووردە بیت و منداڵەکانت فێربکەیت گیانی لێبووردەییان تێدا بێت.
-درۆکردن زۆر مەترسیدارە و دەبێت ھەموو کات لەگەڵ چواردەورەکەتدا راستگۆ بیت ئەگەر زیانبەخشیش بێت بۆئەوەی منداڵەکانت فێری درۆکردن نەبن.

 

سەرچاوه :سایتی تۆڕی هەواڵی سلێمانی