چۆمەکانی پارێزگای ئیلام
به‌هۆی شاخاویبوونی ئیلام و باران و به‌وری گونجاو له‌ناوچه‌که ڕۆباری گه‌وره و بچووکی زۆر له‌م ناوچه‌دا سه‌ریان هه‌ڵداوه که سه‌رچاوه‌یه‌کن بۆ ئاودێرانی زه‌وییه‌کان و دروستکردنی ئاوبه‌ند و ئاوی خوارده‌مه‌نی پارێزگا. زۆربه‌یان له که‌بیرکووهه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن و بریتین له:
یه‌که‌م: ئه‌و ڕۆبارانه‌ی که له زنجیره‌چیای که‌بیرکووه و دیکه‌ی به‌رزاییه‌کانی ئیلامه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن و ده‌چنه خاکی عێراق و وێرای ئاودێرانی زه‌وییه کشتوکاڵییه‌کانی ناوچه‌که، سنووره‌که ده‌به‌زێنن و زه‌وینه‌کانی مه‌نده‌لی و به‌دره و زڕباتیه و عه‌ماره‌ی عێراق پاراو ده‌که‌ن. له‌سه‌رده‌می قاجاڕ و پاڵه‌ویدا که هه‌وڵ درا ڕێگه نه‌درێت ئاوه‌کانی ئه‌م ڕۆبارانه بچنه نێو خاکی عوسمانی، کێشه و شه‌ڕ و پێکدادان له‌نێوان خه‌ڵک و ده‌وڵه‌تی عوسمانی ڕووی دا و له ئه‌نجامدا به ده‌سپێشخه‌ری و ناوبژیوانی چه‌ند وڵاته‌وه کێشه‌کان چاره‌سه‌ر کران.
گرنگترین ڕۆبار که له‌م ناوچه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و ده‌چێته خاکی عێڕاق ڕۆباری "گنگیر"ه که "فریا ستارک" له نێو کتێبه‌که‌ی خۆیدا باسی ماسییه گه‌وره‌کانی ئه‌م ڕۆباره‌ی هێناوه‌ته‌وه. ڕۆباره‌کانی دیکه‌ی ئه‌م به‌شه بریتین له: که‌نجان چه‌م، چه‌نگۆڵه، دویریچ، میمه، چیغاب و گودارخۆش.
دووهه‌م- ڕۆباره‌کانی ناوچه‌ی ڕۆباری که‌رخه که له به‌رزاییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و باکووری ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژهه‌ڵاتی که‌بیرکووهن و پاش تێپه‌ڕاندنی مه‌ودایه‌کی کورت ده‌ڕژێنه ڕۆباری پڕاوی سه‌یمره له ڕۆژهه‌ڵاتی ئیلام.
سه‌یمه‌ره گرنگترین و پڕئاوترین ڕۆباری ئیلامه که ناوی کۆنی "ئۆکنوو" یان "ئۆقنوو"ه و لای یۆنانییه‌کان "کواسپس" یان "خێئۆپس"ی ناو بووه و سه‌رچاوه‌ی داوێنه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کانی کێوی ئه‌لوه‌ندی هه‌مه‌دان و ناوچه‌ی نه‌هاوه‌نده که به نێوی "گاماسپ" و پاش تێپه‌ڕاندنی که‌نگاوه‌ر، سه‌حنه و بێستوون ده‌گاته کرماشان و پاش گه‌یشتنی قه‌ره‌سوو ده‌ڕژێته ئێلام و پاش تێپه‌ڕاندنی ڕۆژهه‌ڵاتی ئیلام، سنوری باشووری ڕۆژئاوای ئیلام و لوڕستان پێک دێنێت و له‌ناوچه‌ی پوڵدوخته‌ر پاش گه‌یشتنی ڕۆباری "که‌شکان" ده‌چێته پارێزگای خووزستان و پاشان ناوی که‌رخه‌ی لێ ده‌نرێت.
سەرچاوه : سایتی جام بەشی کوردی