• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 134
  • شەممه 5/4/1395
  • رۆژژمێر :

له سپاردەکانی حەزرەتی عەلی(ع) بۆ ئیمام حەسەن(ع) ؛کاتێ که له سففەین گەڕایەوه


له باوکێک که له ئاسانەی لەناوچوون و مەرگ دایه،و ئەزانێکه زەمان بەسەریا زاڵ ئەبێ و دیاره ژیانی بەسەر چووەو خۆی سپارددووەته گەردشی رۆزگار و به جیهان بەدبینەو له ماڵی مردووان دانیشتووه و رۆژی مەرگی نزیکه،به رۆڵەیی که به ئارەزووی شتێکه که بەدەست نایێ.به رێگایێکەوه ئەڕوا که بەرەو جیهانی نەبوون ئەڕوا.رۆڵەیی که نەخۆشی یەکانی نیشانەیه و له گرەوی تێپەڕینی زەمانه.تیری وەی و ئاپۆرەکانی لێ نیشانه گیراوه و خۆی خستووەته باوەشی دنیاو دیلی مەرگ و هاوپەیمانی پەژارەکان و هاونشینی خەمەکان و ئامانجی وەیەکان و جێ نشینی مردووەکانه.


بەڵام دوای ئەوه،ئەوەی به ئاشکرا که له پشت کردنی دنیا دیم و له سەرکێشی رۆژگار و رووهینان بۆ رۆژی دوایی هەڵم سەنگاند،شتێکه که من له یادی کەسانی تر و کۆشش بەوەی له دوای منه ئەمخاته دواوه؛مەگەر ئەوەی که من هەرچەند خەمخۆری مەردومم؛بەڵام پتر پەژارەی خۆم ئەخۆم که بیروڕای منی گڕاندەوه و به پێڕەوی له نەوسمی هێشتمی و راستەقینەی ئاشکرا کرد بۆم و به کارێ منی هان دا که گەمەی تێدا نەبوو،و راستەقینەیێک که درۆیێ ئەوەی تێک نەدوا تۆم پەیدا کرد که بەشێکی له خۆم،بەڵکوو تۆم پەیدا کرد که تەواوی بوونمی،تا جێگانێ که ئەگەر ئاپۆرێک به تۆ بگا به من  گەیشتووه و ئەگەر مەرگ بگاته تۆ،ئەڵێی که رشتەی ژیانمی پچڕاندووەو که وابوو، کار ی تۆم وەکووکاری خۆم زانیوەو هەر بەم  بۆنەوه ئەم پەندانەم بۆ تۆ نووسی  تا ببێته پارێزەت ؛چ من زیندوو بمێنم و تۆ له کەنارم دا بی و چ بمرم.


ئەی کوڕەکەم،من به تۆ رائەسپێرم که رێی خوا بگری و پارێزگار بێ و ئاوەدانی دڵت به یادی ئەوو به تەنافی ئەو و کام رشته بتەوتره له رشتەی نێوانی تۆو خوا بیگریته بەر
دڵت به پەندو ئامۆژگاری زیندوو کەرەوه و به پارێزگار بیمرێنه و به بڕوا بەهێزی که و بەزانیاری روونی کەرەوه و به یادی مەرگ کەنەفتی بکەو به یادی لەناوچوون پێی لێ بنەو به سەختی یەکانی جیهان بینایی پێ بده و له زەبروزەنگی جیهان و جۆربه جۆرەکانی خراپی رۆژو شەو بیترسێنەو دەنگ و باسەکانی پێشینان به ئەو راگەیێنەو بی بیری بهێنه ئەوەی که بەسەر ئەوان دا هات که بەر له تۆ بوون و بڕۆ بۆ ماڵەکان و شوێنەواری ئەوان سەرنج ده لەوەی که کردوویانەو له کوێ بۆ کوێ چوون و له کوێ باریان کردو به کوێ دارۆیشتن و بەس ئەوەت بۆ دەرئەکەوێ که له یاران ودۆستانی خۆی دوور کەتووەتەوەو له وڵاتی ئاوارەیی دا باریان کردووه و ئەوەندەی پێ ناچێ که تۆیش یەکێ له ئەوان ئەبی.
کەوا بوو بۆچاک کردنی گڵکۆی خۆت تێکۆشه و رۆژی دواییت به ئەم جیهانه مەفرۆشه و لەوەی که هیچی لێ نازانی قسه مەکه و شتێک که بەوه رووت لێ نەنراوه مەیهێنه سەر زمان و رێگایێک ەکه ئەترسی لەوەدا گومڕا بی پیایا مەڕۆ، که دیاره سەرگەردانی بەسەر دووڕیی خێرو گومڕایی باشتره له غاردان له ترسەکان و فەرمانی کاری چاکه بگره ئەستۆو بەدەست و زمان له کاری ناپەسەندو قسەی خراپ پارێز بکەو خۆت له کەسێک که کاری خراپ ئەنجام ئەدا دوور خەرەوه و تێکۆشه له رێی خوا بەو جۆرەی که مافی بەجێ بێنی و ترسێک له سەرزەنشتی سەرزەنشت کەران به خۆت رێ مەده و هۆی راستی و دروستی به سەختی یەکان و تەنگ و چەڵەمەکان له هەرکوێ دا بێ، خۆت بده دەستەوه و بۆ فێربوونی دین رەوانه بەو ئارام بگره لەوەی ناخۆشه و باشترین خوورەوشت ئارامیەتی یەو له تەواوی کارەکان دا خوا به پەنگاێی بۆ نەوست بزانه، چونکه ئەوه پەناگایێکه بتەو، بەرگیرەوه و پاسەوانێ هەمیشەیی و هەرچی له پەروەردگارت ئەتەوێ تەنیا له ئەو داواکه،که به دەستی ئەوه بەخشین و بێ بەری کردن.زۆر داوای خێرو چاکه کەو  راسپاردەی من هەست بکەو لەوه رووت وەر مەگێڕه که باشترین وته ئەوەیه که سوود بگەیێنی به خەڵک و ئەوه بزانه خێری نیه زانستێک که سوودێکی نەبێ و زانستیک سوودی نەبێ و زانستێک سوودی نەبێ فێربوونی شیاو نیه.
کۆڕەکەم،لەبەر ئەوەی چەند ساڵێکم بەسەر بردو دیم سستیم پتر بووه،به نووسینی ئەم راسپاردەیه خەریک بووم و نەمویست بەر له مەرگ بێته شوێنما و ئەوەی  له دڵ هەمه که پێتم نەوتبێ و یا تاقی کردنەوەی خۆم که له ژیان فێربووم به تۆم نەوتبێ و ترسام لەوەی هەوەسەکانی بێ جێ و فریوی جیهان بەر له من بگاته تۆو ئەو کاته وەکوو وشترێ بی رەم کردوو.دڵی جوان وەکوو زەوی خالی یه که ئەوەی لەوەدا ئەیکێڵن، قبووڵی ئەکا.پەلەم کرد بۆ شێواز فێربوونی تۆ بەر لەوەی دڵت سەخت بێ،وه ئاوەزت سەرگەرم بێ تا به تێکۆشانی بیروڕانی خۆت بەوه روو بهێنی و لەوەی که خاوەنی تاقی کردنەوه زیانیان دی ئەبێتۆش له تاقی کردنەوه بەهره ببەی و به تۆ ئەوه ئەگا که ئێمه بەوه گەیشتووین و بۆ تۆ روون بێتەوه ئەوەی که ئێمه تاریکمان دی.
ئەی کوڕەکەم،لەگەڵ ئەوەی من به ئەندازەی تەواوی ئەو کەسانەی که بەر له من بوون نەژیاوم ، بەڵام له کارەکانی ئەوان سەرنجم داوەو سەبارەت بەوان بیرم کردووەتەوه و لەوەی لەوان ماوەتەوه،و یا له ناوچووه تەماشام کردووه تا ئەوەی که منیش یەکێ لەوان بووم؛بەڵکوو به وردبینی یێک له کارەکانی ئەوانی کەڵکم وەرگرتووه.وەکوو ئەوەیه که لەگەڵ هەوەڵین تا ئاخرینیان ژیاوم،لەوەی ناسیم روون له تاریکی و سوود له زیان و له هەرچی باشترینیم بۆت فەراهەم کرد و جوانترینی ئەوەم بۆت کۆ کردەوه و ئەوەی که نەناسراوبوو، له تۆ دوورم کردەوه؛ لەبەر ئەوەی بەکارەکانی تۆ چاوەدێریم ئەکرد هەروەکوو باوکی مێهرەبان و دڵسوز به پەروەردەکردنی تۆ تێکۆشام،و به شێواز فێرکردنت تەلاشم کرد و هاتمه سەر ئەوه که تا تۆ له تافی جوانی دا به پاکی و به باشترین رەوشت فێرکەم و سەرەتا فێری قورئانی پیرۆز و فەرمانەکانی خواتم کردو رەواو ناڕەوام بۆت روون کردەوەو ئیتر جگه لەوه شتێ ترم نەکرد.پاشان ترسام که بۆ تۆ هەڵەبێ،ئەوەی خەڵک له له رووی تکاکان و بیرەکان لەوەدا جیاوازیان هەیه؛ئەوه بوو لەگەڵ ئەوەی که ئەمزانی له ئاگا کردنت ئەوەنده خۆشت نایه؛ بەڵام ئەم ناخۆش بوونه بۆ کارێ که سەرئەنجامی بۆ تۆ زیانبار بێ و مایەی لەناو چوونت بێ به چاکتر زانی.هیوادارم که خوا رزگارت بکاو رێی راستت بۆ ئاشکرا کا.بڕیارم ئەخەمه ئەستۆی خۆت.
کۆڕەکەم، ئەوه بزانه حەز ئەکەم که له راسپاردەکەم دا شتێ فێر ببی که زۆر گرنگەو ئەوەش پارێزگاری خوایی یەو لەسەر تۆ پێویسته له رێ وەرەشتێ که باوباپیرانت و پیاوچکانی بنەماڵەکەت هەیانبوو،پێڕەوی کەی؛چونکه ئەوان له چاوەدێری کارەکانی خۆیان سستیان نەکرد بەو جۆرەی که تۆئەیبینی و بیریان کردەوه بەو چەشنەی تۆ بیر ئەکەیتەوه.پاشان له ئاخرا بەو جۆره بوون که ئەوەی ناسییان به کاریان بەست و لەوەی که به ئەستۆیانەوه نەبوو دوورییان کردو ئەگەر نەوست سەرپێچی کرد له قبووڵی ئەوەی ئەوان زانیان بەبێ ئەوەی که بیەوێ بزانێ، هەروەها ئەوان زانیان. که وابوو،تێکۆشه له زانینی ئەوه نه له دوو دڵی و گاشەکردن و بەر له سەرنج دان لەوه ئەبێ له خوای خۆت کۆمەک وەرگری و بۆ یارمەتی خۆت لەوه به ئەو روو بهێنی و واز بێنی لەوەی که تۆ ئەخاته دوودڵی و بەرەو گومڕایی رێنوێنیت ئێگا.

ئەگەر بڕوات کرد دڵت روون بووەتەوه،سەرنج بده بەوەی که بۆتم روون کردەوه ئەگەر ئەوەی که خۆت ویستت و حەزت لێکردو به بیروڕات باش هت و بیرت پەسەندی کرد،بەڵام بۆت فەراهەم نەبوو،لەو کاتەدا وەکوو وشترێکی واق وڕماو وگێژ له دەشت و بیاوانی بێ پەی رێت ناناسی و له تاریکی دا  هەنگاو هەڵئەگری و لایەنگری دین هەرگیز هەڵه ناکاو رێگەیێ که نایزانێ نایبڕێ ولەم بارەدا درەنگ کردن باشتره. که وابوو،کوڕەکەم راسپاردەکەم باش بزانه و ئەو بزانه که خاوەنی سەزپشکی مەرگ هەر خاوەنی سەرپشکی ژیانه و خوڵقێنەر هەر ئەو کەسەیه که ئەمرێنێ و لەناوبەر هەر گەڕێنەرەوەیەو ئەو کەسەی که دوچار بکا هەر ئەو ساخ و خۆش ئەکاتەوه و هەروەها جیهان جێی سرەوت نیه؛ مەگەر ئەوه که خوا دیناوه و له بەهرەکانی و ئاپۆرەکانی و سزا له رۆژی پەسڵان دا یا شتێ که ویستی ئێمه ئەوه نەزانین.ئەگەر بۆ تۆە شتێ لەم رستانه سەخت بوو،ئەوه به نەزانی خۆت دانه؛چونکه تۆ کاتێ که خوڵقێنرانی، نەزان بووی؛ئەوسا زاناو ئاگەدار بووی و پ بێ ژماره ئەوەی که تۆ له بارەی ئەوە نەزان و واق وڕماوی و وردبینی تۆ بەوه رێ دەرناکا.ئەوسا ئەبینی.که وابوو،چنگ بکوته به رشتەی بەندەیی کەسێک که تۆی خوڵقادووه و رۆزی تۆی گەیاندووه.هەر بەندەی ئەو بەو ویستت بەرەو لای بنێ و هەر له ئەو بترسه.