سعوودیه ۲ گرووپی تیرۆریستی له هه‌ولێره‌وه نارده کوردستانی ئێران
سکرتێری مه‌کۆی دیاری کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران ڕایگه‌یاند که عه‌ره‌بستانی سعوودی دوو گرووپی تیرۆریستی به فه‌رمانده‌یی کۆنسولگه‌رییه‌که‌ی خۆی له هه‌ولێره‌وه نارده کوردستانی ئێران که هه‌موویان کوژران.
موحسێن ڕه‌زایی له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له ئینستاگرام روو له سه‌لمان بن سه‌لمان و جوبه‌یر نووسی: له حاڵێکدا که ئێوه ڕێگای ماڵی خوداتان له حاجیانی ئێرانی گرتووه دوو گرووپی تیرۆریستیان به فه‌رمانده‌یی کۆنسوڵگه‌رییه‌که‌تان له هه‌ولێره‌وه نارده کوردستانی ئێران که هه‌مووشیان کوژران.
ئه‌وه‌شی وتووه که ئێوه پشتیوانی‌تان له تیرۆریستانی ناو فه‌لوجه‌ی عێراق کرد به‌ڵام به کوێری چاوی ته‌کفیرییه‌کان فه‌لوجه ئازاد کرا.
ئه‌وه‌ش ده‌نووسێت که وه‌رن سه‌یری شكسته‌كانتان بكه‌ن له یه‌مه‌ن،عێراق و سوریا و ده‌ست له كوشتنی منداڵان و موسوڵمانان هه‌ڵگرن.
ئاژانسی هه‌واڵی مێهر