ئاسه‌واره که‌ونینه‌کانی پارێزگای کوردستان
پارێزگای کوردستان به‌شێک له‌مه‌ڵبه‌ندێکه که ده‌سه‌ڵاتی ماده‌کانی له‌سه‌ر بووه. سنووری ئه‌و وڵاتانه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی مادیان له‌سه‌ر بووه له‌باکووره‌وه گه‌یشتۆته ئووراتۆ، له‌ڕۆژئاواوه گه‌یشتۆته ئاشوور و له‌باشوور و باشووری ڕۆژئاواشه‌وه گه‌یشتۆته ئیلام و سوومه‌ر. سه‌ره‌تا هۆزه‌کانی به‌ڕه‌گه‌ز ئاریایی له‌ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای زه‌ریای ورمێ‌دا نیشته‌جێ بوون.
هه‌ندێکیان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی زه‌ریاکه‌دا نیشته‌جێ بوون که پێیان ده‌گوترا "ئامادی" و به‌شێکیش له‌ڕۆژهه‌ڵاتی زه‌ریای ورمێ‌دا نیشته‌جێ بوون که پارسوا (پارسووما)یان پێ ده‌گوتن. یه‌که‌مین گرووپ حکومه‌تی مادیان بنیات نا و دووهه‌مین گرووپیش حکومه‌تی به‌هێزی هه‌خامه‌نش. به‌پێی ده‌قی نووسراوه‌که‌ی داریووش له‌پرسپوولیس و بێستوون، حکومه‌تی پاشایه‌تی ماده‌کان له‌ناوچه‌ی هه‌خامه‌نشی و له‌ساڵی 550ی پێش زایین بووه و پاش شکستی ماده‌کان وه‌ک یه‌ک له ویلایه‌ته‌کانی حکومه‌تی هه‌خامه‌نشی لێ هاتووه. له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی هه‌خامه‌نشییه‌کانه‌وه، له‌ناوچه‌کانی پارسه‌کان و ساسانییه‌کان، ویلایه‌تی ماده‌کان وه‌ک یه‌کێک له ویلایه‌ته‌کانی ئێرانی کۆن به‌نێوی "ماه" (مانگ) ناسراوه.
ئه‌م ویلایه‌ته بریتی بووه له دوو به‌شی "مانگی خواروو" و "مانگی ژووروو" یان نه‌هاوه‌ند مانگ. له‌سه‌رده‌می پێش ئیسلامدا مه‌ڵبه‌ندی ماده‌کان، "مای" یان "مانگ"ی پێ گوتراوه. ناوچه‌ی پارێزگای کوردستان (ئه‌رده‌ڵان) له‌سه‌رده‌می سه‌فه‌وییه‌کاندا بریتی بوو له 9 شاری گه‌وره: سنه، گه‌ڕووس، ئلکا، زه‌ڕین که‌مه‌ر، ته‌غامین، خوڕخوڕه، جوانڕۆ، هه‌ورامان، ئلکای بانه، قالازالام و پاڵنگان. سیاسه‌توانان و حاکمانی سه‌ربه‌خۆ بۆ هۆزه گه‌وره‌کان ده‌ستنیشان ده‌کران.
به‌پێی پێشنووسی ژماره‌ی 1275 له 9/9/1316، ئێران دابه‌ش کرابووه 6 به‌شه‌وه. پارێزگا ڕۆژئاواییه‌کان بریتی له شاره‌کانی کوردستان، کرماشان، گه‌ڕووس، باوه‌ندپوور (که‌لهوڕ)، پشتکێو، لوڕستان، بروجرد، هه‌مه‌دان، مه‌لایر، خوڕه‌مشار، ئابادان، خووزستان و که‌هگیلوویه. له‌ساڵی 1337 و به‌پێی فرمانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیره‌کان کوردستان له‌پێنجه‌مین پارێزگا جیا بووه‌وه و پارێزگای کوردستان پێک هات. شاره‌کانی کوردستان له‌و سه‌رده‌مه‌دا بریتی بوون له سنه، گه‌ڕووس، سه‌قز و قوروه.
دژ و قڵای قومچه‌قا (دۆڵی پاشایان) له‌بیجاڕ که مێژووی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سێ هه‌زار ساڵی پێش زایین، به‌رده‌نووسی هه‌ورامان که مێژووی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سێ هه‌زار ساڵی پێش زایین، ئه‌شکه‌وتی که‌ره‌فتووی دیوانده‌ره که مێژووی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می پاش ئیسلام، عه‌ماره‌تی سالارسه‌عیدی سه‌رده‌می قه‌جه‌ره‌کان (مۆزه‌خانه‌ی سنه)، عه‌ماره‌تی ئاسف وه‌زیری (خانووی کورد) سه‌رده‌می سه‌فه‌وی و قه‌جه‌ره‌کان، عه‌ماره‌تی خه‌سره‌وئاوای سنه سه‌رده‌می قه‌جه‌ره‌کان، عه‌ماره‌تی موشیردیوانی سنه سه‌رده‌می قه‌جه‌ڕه‌کان، عه‌ماره‌تی ئه‌مجه‌دولئه‌شرافی سنه سه‌رده‌می قه‌جه‌ڕه‌کان، عه‌ماره‌تی وه‌کیلولمولکی سنه- سه‌رده‌می زه‌ند و قه‌جه‌ره‌کان، بازاڕی سنه- سه‌رده‌می سه‌فه‌وی، کۆمه‌ڵه بازاڕی بیجاڕ- سه‌رده‌می سه‌فه‌وی و قه‌جه‌ره‌کان، بازاڕی مێژوویی سه‌قز، مزگه‌وتی دوومه‌ناره‌ی سه‌قز، حه‌مامی حاجی ساڵحی سه‌قز، قڵای مێژوویی زیویه (قه‌رنی نۆ بۆ شه‌شی پێش زایین)، مزگه‌وتی مێژوویی گوندی تورجانی سه‌قز، حه‌مامی یاسووکه‌ندی بیجاڕ- سه‌رده‌می ئیلخانییه‌کان، حه‌مامی خانی سنه- سه‌رده‌می زه‌ند، حه‌مامی شووشه- سه‌رده‌می قه‌جه‌ره‌کان، حه‌مامی قه‌سلانی قوروه- سه‌رده‌می زه‌ند، مزگه‌وتی دارولئیحسان، مزگه‌وتی خه‌سره‌وئاوای گه‌ڕووسی بیجاڕ- سه‌رده‌می قه‌جه‌ره‌کان، تاوه‌ری خشتی ئه‌شقون بابای بیجاڕ- قه‌رنی شه‌شه‌می کۆچی مانگی، پردی قشڵاخی سنه- سه‌رده‌می سه‌فه‌وی و زه‌ند (نۆژه‌نکردنه‌وه له سه‌رده‌می قه‌جه‌ره‌کان، پردی سه‌ڵوات ئاوای بیجاڕ- سه‌رده‌می سه‌فه‌وی و قه‌جه‌ره‌کان، قڵای حه‌سه‌ن ئاوای سنه- سه‌رده‌می ئه‌شکانی و ساسانییه‌کان، ناوچه‌ی یاسووکه‌ند و ئیمامزاده عه‌قیلی بیجاڕ- سه‌رده‌می سه‌لجووقییه‌کان.
سایتی جام به شی گه شتیاری