كاری ناوماڵ دێوەزمەی ئالزایمێر(بیرچوونهوه) دوور دەخاتەوە
زانایان دەڵێن چێشت لێنان و خاوێن كردنەوە و شوشتنی قاپ و سڕینەوەی ماڵ دەتوانێ بۆ بهرتهسک کردنهوهی مەترسی نەخۆشی زهایمەر (ئالزایمێر) یارمەتیدەربێت.
توێژینەوەیەک دەریخستووە چالاكی جەستەیی بەشێوەیەكی بەرچاو مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی زهایمەر لە نێو كەسانی بەتەمەنی سەروو 80 ساڵیدا دوور دەخاتەوە.
توێژهران دهڵێن ئەو كەسانەی پێبەندی سیستمێكی خۆراكی تەندروستن و چالاكیی جەستەیی ئەنجام دەدەن لە ژیانیاندا چێژ لە باشترین هەلی خۆپاراستن لە نەخۆشی زهایمەر وەردەگرن.
توێژەرەكانی زانكۆی ڕاش لە شیكاگۆ ئاشكرایان كرد، مهترسی تووشبوون بە نەخۆشیی زهایمەر دوو ئەوەندەی حاڵهتی ئاسایی لەسەر ئەو كەسانهی هەیە كە چالاكی جەستەیی ئەنجام نادەن.
دكتۆر ئارۆن بۆكمان، گوتی: توێژینەوەكە دەریخستووە كە وەرزشی جەستەیی تەنیا شت نییە كە پەیوەندی بە كەم كردنەوەی مەترسی زهایمەرەوە هەیە، بەڵكە كاری تری وەک چێشت لێنان و شوشتنی قاپ و خاوێن كردنەوەی ناوماڵ بە هەمان شێوە كاریگەریی هەیە.
بوكمان، هەروەها گوتی: ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە هانی ئەو بۆچوونە دەدات كە دەڵێ پێویستە بهساڵاچووان بە شێوەی رێكوپێک چالاكی جەستەیی ئەنجام بدەن.
دكتۆر میكال شنایدەر، لە كۆلێژی ماونت ساینای پزیشكی لە نیویۆرک، دهڵێ: تەنانەت یاری كردنی كۆنكان و جوڵاندنی كورسی پەیوەندییان بە كەم كردنەوەی ئەگەرەكانی تووشبوون بە زهایمەرەوە هەیە.
ژێدەر: سایتی رادیۆ کوردی سۆرانی