شه‌ڕ و ناکۆکی سه‌رده‌می ده‌زگیرانی باشه یان نا؟
کارناسانی بنه‌ماڵه و ده‌روون ناسان ئه‌ڵێن ئه‌و کوڕ و کچانه‌ی که له سه‌رده‌می ده‌زگیرانیدا شه‌ڕ و کێشه‌یان ئه‌بێ نابێ نیگه‌ران بن چوونکه ئه‌وه نیشان ئه‌دات ئه‌وانه چه‌نده نیگه‌رانی داهاتوویانن و بایه‌خ به‌وه ئه‌ده‌ن که ژیانیان ویان کرده‌وه و ئاکاری هاسه‌ره‌که‌یان ئه‌بێ چۆن بێ و هه‌ر ئه‌م قاڵ و باس و هه‌رایه‌ی سه‌رده‌می ده‌زگیرانی ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌و دوو که‌سه باش یه‌کتری بناسن و بزانن هه‌ڵس و که‌وتیان و ڕوانگه‌یان به‌رامبه‌ر به داهاتوو چییه.
هه‌روه‌ها کارناسانی بواری هاوسه‌رگیری ئه‌ڵێن ئه‌و کوڕ و کچانه‌ی که هیچ کێشه‌یه‌کیان پێکه‌وه نییه و له‌سه‌ر هیچ شتێک نابێته قسه و باسیان ئه‌بێ نیگه‌ران بن چوونکه ڕه‌نگه ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه بێ که ئه‌و دوو که‌سه به‌رامبه‌ر به ژیانی داهاتوویان که‌مته‌رخه‌من و نیگه‌ران نین که ئه‌و که‌سه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ژین چۆنه یان بیر و بڕوا چیه و یا چه‌نده ئه‌و دوو که‌سه لێک دێنه‌وه.
به‌ڵام وێڕای ئه‌مانه‌ش کارناسانی بنه‌ماڵه ئه‌ڵێن شه‌ڕ و کێشه و ناکۆکی نابێ له ڕاده‌به‌ده‌ر بێ به‌ڵکوو ئه‌بێ به ژیرێتی و ڕێزی به‌رامبه‌ر هێدی هێدی چاره‌سه‌ر بکرێ و ئه‌و دوو که‌سه دوای ماوه‌یه‌ک به ده‌سکه‌وتێکی باش بگه‌ن. یانێ سه‌رده‌می ده‌زگیرانداری باشترین کاته بۆ ئه‌وه‌ی باش یه‌کتری بناسین و بزانن بۆ یه‌ک باشن یان نا.
ده‌سکه‌وته‌که‌ش هه‌مانه، یانێ ئه‌و دوو که‌سه یا ئه‌توانن پێکه‌وه ڕابێن، زۆرتر پێکه‌وه خۆشن و کێشه و ناکۆکییان که‌متره یان ئه‌وه‌ی که ناکۆکی و جیاوازی بیر و ڕایان زۆره و به‌و ئاکامه ئه‌گه‌ن که پێکه‌وه نایانکرێ و باشتر وایه تا ژیانی هاوبه‌شیان ده‌س پێنه‌کردووه و نه‌بوونه‌ته خاوه‌نی منداڵ لێک جیا ببنه‌وه.
یه‌ک خاڵی گرینگیشتان له‌بیر نه‌چێ:
گوێ مه‌ده‌نه قسه‌ی ئه‌م و ئه‌و که ئه‌ڵێن قه‌یدی ناکات ئێستا کێشه و گرفتتان هه‌یه ، دوای زه‌ماوه‌ند و یان له‌وه خراپتر دوای منداڵ بوون کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر ئه‌بێ، ئه‌وه بزانن که کێشه سه‌رده‌می ده‌زگیرانی چاره‌سه‌ر نه‌بێ ئیتر نابێ.
ژن و مێردێک هه‌ر له ڕۆژی هه‌و‌ڵه‌وه کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر نه‌بێ و زۆرتر شه‌ڕ و ئاژاوه‌یان بێ تا خۆشی و کات و ساتی ڕۆمانسی، تاهه‌تایه هه‌ر وایه و گه‌ر له‌سه‌رده‌می ده‌زگیرانی ئه‌و کێشه‌گه‌له چاره‌سه‌ر بوون، بوون، نه‌بوون، نابن و خراپتریش ئه‌بن.
ژێدەر: سایتی رادیۆ کوردی سۆرانی