• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 230
  • دوو شەممه 31/3/1395
  • رۆژژمێر :

گوندی جوانی گیڵدەی پارێزگای گیلان

گیڵدە یان گیڵادە گوندێکە سەر بە پارێزگای گیلان و شاری ئاستارا کە بە شاری سەربانە سوفاڵییەکانیش ناوبانگی دەرکردووە. دەبێ ئاگادار بین کە ئەم گوندەمان لە گەڵ گوندێتر هەر بە ناوی گوندی دیڵدە کە سەر بە شارستانی شەفتە، لێ تێک نەچێت.

 گیڵدە هەڵکەوتۆتە ٢٥ کیلۆمەتری رۆژئاوای ئاستاراوە و بە شێوەی راستەوخۆ نێزیکەی ٥ کیلۆمەتر لەگەڵ سنووری ولاتی ئازەربایجان و گەردەنەی حەیران مەودای هەیە. ئەم گوندە بە ١٣٣ بنەماڵە نێزیکەی ٥٨٨ کەس حەشیمەت و نفووسی هەیە. سرووشتی جوان و دارستانە شەقڵ نەشکاو و خۆڕسکەکانی ئەم ناوچەیە هەموو ساڵێک میواندار و ئامێزکەرەوەی هەزاران کەس لە گەشتیاران و کێوپێوانی پارێزگاکانی گیلان، ئەردەبیل، ئازەربایجانی خۆرهەڵات و ... .

 

بە شێوەیەک کە لەم ساڵانەی دوایی دا بە هۆی هەبوونی بەرجەوەنە جوانەکانی چەندین فیلمی کورت و درێژ لە لەیەن دەرهێنەران و فیلم سازە ناودارەکانەوە، لەم گوندە دا درووست کراوە، کە دەتوانین ئاماژە بە کورتە فیلمی "نەورۆز گوڵی" کە براوەی خەلاتی فیستیڤاڵی لومۆندی فەرانسەیە، ئاماژە بکەین. زۆربەی دانیشتوانی ئەم گوندە بە کشت و کاڵ، ئاژەڵداری و مەڕدارییەوە سەرقاڵن. سەگە گەورە و کەڵە جەستەکانی شوانانی گیلدە بە تایبەتی لە ساڵانی رابردوو دا ناوبانگێکی زۆریان بۆ خۆیان لە ناو خەڵکی ئاستارا پەیدا کردووە. جادەی گوندی گیڵدە قیرتاوە و خاوەنی ئاوی لوولەکێشیشە کە لە کانیاوەوە بۆی هاتوو و کەش و هەوای ئەم گوندە مامناوەندی و فێنکە. زۆرترین ناوبانگی ئەم گوندە بە بۆنەی گەشتیاریی بوونییەوە و هەروەها هەڵکەوتن لە سەر رێگای ئاوگەرمی عەلی داشی، مشە سوویی و ناوچەی فەندوق لوو دایە. و هەر بەم هۆیەشەوە ساڵانە میوانداری هەزاران گەشتیارە لە پارێزگاکانی گیلان، ئەردەبیل و ئازەربایجانی خۆرهەڵات. ئاوگەرمی عەلی دآسی، ئاوگەرمێکی سرووشتییە کە حەوزۆکەیەکی بۆ باڵەمەلە تێدایە و ئەم حەوزۆکە لە خشت و کۆنکرێت درووست بووە.

 

 بە نێزیکەی یەک کاژێر و نیو پیاسەکردن بە ناودارە کۆتاکانی وەلیک، هەڵوژەی کیوی و داربەڕووەکان و پاش تێپەڕاندنی ماڵێکی دارین ـ کە زۆربەی کات چەند منداڵێک بۆ دۆ فرۆشتن لەوێ ئامادەن ـ و هەروەها تێپەڕاندنی رووبارەکە، دەتوانین بگەینە درستانە چڕەکان کە زۆربەی دارەکانیشی لە مەمرەز و راشە و لەوێشەوە بۆ ئاوگەرمەکە نێزیکەی یەک کاتژمێر و نیو رێگایە.

 

لە رێگە و ئاراستەی دارستانەکە دا چەندین تاڤگە و کانیاو هەن کە بە هۆی ئەوەی قوڕ و لیتەی زۆریان تێدایە پێشنیار دەکرێت کە لە ئاوەکەی نەخۆنەوە. لە نێزیک ئاوگەرم قاوەخانەیەکی بچووک هەیە کە شوێنێکی لەبار و گونجاوە بۆ چایی خواردن و پشوو وەرگرتن. بە درێژەدانی رێگەی ئاوگەرم لە ماوەی چوار کاژێر دا دەگەینە ناوچەی فەندوق لوو کە سەر بە پارێزگای ئەردەبیلە. ناوچەی فەندوق لوو لەخۆگریی دارستانەکانی فەندوووقە کە ناوەندێکی سەیرانگەیی و گەشتیاریشی لێیە.

 

سەرچاوە: سایتی seenira

جام کوردی