چەند ڕەفتارێكی ڕۆژانە بەختەوەرت دەكات
بەختەوەری یەكێكە لەنهێنیەكانی ژیان هیچ مرۆڤێك نیە ئارەزووی ژیانێكی خۆش و بەختەوەر نەكات ، چەند نهێنیەك واتلێدەكات كێشەی خەمۆكیت نەمێنێت .
1- ئەو كاتەی شتێكی خراپ بەمێشكتدا دێت كە واتلێدەكات خەمۆك بیت ئەوە پێبكەنە : توێژینەوەیكی نوێ كە زاناكان لە زانكۆی میشگان ئەنجامیانداوە ئەوەی سەلماندوە كە پێكەنین بەڵام پێكەنینی ڕاستەقینە یارمەتی كەمكردنەوەی خەمۆكی دەدات و وادەكات مرۆڤ زیاتر هەست بە ئارامی بكات و هەستێكە مرۆڤ دەتوانێت بەخۆی ببەخشێت بۆ ئەوەی یابەتە خەمگینەكان كاری تێنەكات .
2- ئەگەر بەردەوام هەست بەخەمۆكی دەكەیت ئەوە پێویستە زۆری كاتەكانت لەگەڵ خێزان و هاوڕێكانت بەسەر ببەیت بۆ ئارامكردنەوەی باری دەرونیت ، چونكە زۆر مانەوە بەتەنها كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر دەرونی مرۆڤ .
3- بۆ ئەوەی هەمیشە هەست بەبەختەوەری بكەیت هەوڵبدە بەشداری ئەو پرۆژانە بكەیت كە لەڕێیەوە دەتوانیت یارمەتی كەسانی دیكە بدەیت ، ئەمە واتلێدەكات هەمیشە هەست بە ئازاری ئەوانی دیكە بكەیت و فراوانتر بۆ ژیان بڕوانیت .
4- ئەو كاتەی كەسێك یارمەتیت دەدات یان كارێكت لەگەڵ دەكات هەوڵبدە هەمیشە ڕەفتاری ڕێزگرتن و سوپاسكردنی كەسی بەرامبەرت هەبێت ، چونكە دەربڕینی ڕێز و سوپاسكردنی كەسی بەرامبەر یەكێكە لەڕێگاكان بۆ چارەسەری خەمۆكی .
5- هەوڵبدە هەمووكاتێك هیوا و خەونت هەبێت ، ئەو كەسانەی خەون و هیوایان بەژیان و ئایندەی خۆیان هەیە ئەوە كێشەی خەمۆكیان نابێت .
وێستگە ستایل-