• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 91
  • یەكشەممه 30/3/1395
  • رۆژژمێر :

مۆزەخانەی مێژووی سروشتی ئیلام


مۆزەخانەی مێژووی سروشتی پارێزگای ئیلام لەو شوێنانەیە کە لەم ماوەیەدا لە لایەن گەشتیارانی نەورۆزەوە پێشوازییەکی بەرچاوی لێکراوە و دەرفەتێکە بۆ ئەوەی ئەم گەشتیارانە لە گەڵ جۆرەکانی ژینگەی ئاژەڵ و گیای ئەم پارێزگایە و دەجەری زاگرۆس ئاشنا بن.
 ئەم مۆزەخانە گیایی و ئاژەڵیە کە لە ژێر چاوەدێری ڕێکخراوی ژینگەپارێزی پارێزگاوە بەڕێوە دەبرێت تا ١٥ی مانگی خاکەلێوە بە خۆڕایی پێشوازی لە گەشتیارانی نەورۆزی دەکات..
مۆزەخانەی مێژووی سروشتی ئیلام بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری گشتیی سەردانکەران و ئاشنابوونیان لە گەڵ بابەتی ژینگە و سروشت و ناسینی بایەخی گیا و ئاژەڵەکان لە پارکی کەوسەری ئیلام دامەزراوە.
ئەم کۆمەڵە مێژوویی و فەرهەنگییە لە مانگی گوڵانی ساڵی ٩٤ تەواو کرا لە سەر زەویەک بە ڕووبەری ٥ هەزار مەتری چوارگۆشە و ژێرخانی ١٨٠٠ مەتر لە کۆگای پارکی کەوسەری ئیلام ئامادەی خزمەتگوزاری بۆ گەشتیارانە.
لەم مۆزەخانەدا جۆرە جیاوازەکانی گیا و ئاژەڵ ئاگاداریان لێدەکرێت و بەشی جۆراوجۆری وەکوو دەوروبەری پڕۆژەکە، لابی، بەشی کۆنینە ناسی، بەشی باڵندە ناسی، بەشی گوانداران، بەشی زانست، بەشی ئەتالە و هەرباریۆم و بەشی دەریای قەرەنتینە لە خۆ دەگرێت.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس ئەم مۆزەخانەیە ئەگەرچی لەم ڕۆژانەدا سەردانکردنی بە خۆڕایی بووە و خزمەتگوازی پێویستیشیان بۆ کراوە بەڵام سەردانکردنی لە ڕۆژانی داهاتوشدا بۆ هەموان و بە خۆڕایی دەبێت.

 

هەواڵنێری کوردپرێس -بەشی فەرهەنگ و هونەر