گرینگی نوێژی ههینیی له ئایینی ئیسلامدا
بەرله هەر شت باشترین بەڵگه بۆ گرینگ و ئەرزش دادن به ئەم فهڕزیزەی گەورای ئایینی ئیسلامدا ئەوەیە که خوای گەورا لە سورەتی لە قورئان پیرۆزدا بە مۆسڵمانەکان و ئیمانداران ئەفەرمێ که هەرکاتێک که دەنگی بانگە نوێژی هەیینی تان ئهژنهوت بەرو مەزگەوت بڕون و هەموو کارەکانتان تەرک یکەن.
هەروەها له حەدیسە ئیسلامیەکان به گرینگی نوێژی هەیینی کردووه. یەکی لە ئەوحەدیسانه که زۆر لە حەزرەتی محەممد(درودی خوا لەسەربێت) نەقڵیان کردووه ئەمەیه که پێغەمبەر ئەفەرمێ :
خوای مەزن نوێژی ھەیینی بەئێوه فەڕزی کردووه ، هەرکەس چه لە زەمانی ژیانی من یا دوای مردنی من تەرکی بکات خوا پەریشانی دەکات و بەرەکەت لەسەر کاری دەچوو ،بزانن نوێژی قەبووڵ نابێت، بزانن زەکاتێ قەبووڵ نابێت ، بزانن حەجێ قەبووڵ نابێت ، بزانن کارەچاکەکانی قەبووڵ نیە تا ئەو کاتە که لەتەرک کردنی نوێژی ھەیینی تۆبه بکات.
و هەروەها لە جێگەی تر ئەفەرمێ:
پێش لە ئەوه که لە دۆنیا بڕین ،لە خوا تهڵهبی بهخشیش بکەن ، بەرلەئەوه که گرفتار بێن، لە ئەنجامدانی کاری دروست و چاک لە یک پێش بکەون و بە زێکری خوا سەدەقەدان لە ئاشکرا وله پهنهان ، لە نێو خۆتان و خوا پێوەند دروست بکەن و بزانن که خوا نوێژی هەیینی تا رۆژی پهسلان بە ئیوە فەڕزی کردووه.
بەڵگەتر سەبارەت بە ئەرزش دان بە نوێژی هەیینی فەڵسەفەی عیبادی- سیاسی یه . نوێژی هەیینی بەرلە هەر شتێک عیبادتێکی ..... یه شوێنهواری زۆر هەیه بۆ هەموو مۆسڵمانەکان.
له بەر کۆمەڵایەتی و سیاسی نوێژی هەیینی یەک کۆبوونهوهی گەورەی حهوتانهیه که پاش له کۆبوونهوهی حەج گەورەترین کۆبوونهوهی ئیسلامی یه. و لە بەر ئەمیه که له ڕەوایەتی لە پێغەمبەری خوا(دروودی خوا لە سەر بێت) دەفەرمێ:
نوێژی هەیینی حەجی ئەو کەسانیە که ناتوانن لە مەراسمی حەج بەشداری بکەن.
بەڕاستی که ئایینی ئیسلامدا بە سێ کۆبوونهوهی مۆسڵمانەکان ئەرزشی زۆر دەدات:
کۆبوونهوهی ڕۆژانه که لە نوێژی جەماعەت دەسکەوت دەبێت.
کۆبوونهوهی حهوتانه که له ئایینی نوێژی هەیینی دەسکەوت دەبێت.
کۆبوونهوهی حەج که له پەڕ ماڵی خوا هەر ساڵ یەک جار سەر دەگرێ.