• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 110
  • شەممه 29/3/1395
  • رۆژژمێر :

ناوچەی سرووشتی حەنا عەلیشا

 

ئیسفەهان ناوچەگەلێکی گەشتیاری زۆری هەیە کە ئێمە لێرەدا ناوچەیەکی خۆش و دڵگرتان پێ دەناسێنین. ناوی ئەم شارە کە لە ناوی دارەکانەوە وەرگیراوە "وەنەک"ە، هەرچەندە شەقامگەل و کۆڵانگەلێکی زۆر لەم رۆژانەدا بە ناوی وەنەک لە ئێران دا هەیە، بەڵام وەنەک ناوی شارێکە لە شارستانی سومەیرۆمی ئیسفەهان کە مەودای ئەم شارە لە گەڵ ئیسفەهان نێزیکەی 190 کیلۆمەترە.

کەش و هەوای وەنەک کوێستانییە و بۆ سەیران و گەشت و گوزار و سەفەر زۆر لەبارە. وەنەک شوێنگەلی گەشتیاری زۆری هەیە کە بریتیین لە: 1- ئیمامزادە زەیدبنی عەلی لە 17 کیلۆمەتری جادەی وەنەک بەرەو سیمیرۆم2- ئیمامزادە مەعسومە خاتوون لە دوو کیلۆمەتری خۆرئاوای شار 3- کانیاوی "ناسک وەنەک" و ناوچەی شەمس ئاباد 4- بەنداوی کەوانە 5- ناوچەگەلی سەرەنجڕاکێشی تر کە لەخۆگری ناوچەی کشت و کاڵییە.

هەبوونی گژوگیا دارووییە تایبەتەکان لەم ناوچەیە بۆتە هۆی ئەوەی کە زۆرێک لە بنەماڵە گەشتیارەکان هەر بە بۆنەی ئەم گژوگیایانەش بێت، بۆ ئەم ناوچەیە سەفەر بکەن و لە سرووشت و ئەم گژوگیا داروویانە کەڵک وەربگرن. یەکێک لە گیا دارووییەکانی ئەم ناوچەیە گیای "ئاندەشت"ە کە بە هۆی ئەوەی کە ئەم گیایە لە کێوی "رەگە ئەسپی" دەڕوێت و باشکێن و بابڕە واتە لەهەمبەر "با" دا ناشکێتەوە، تامی ئەم گیا دارووییە تامێکی توند لە چەشنی پیازی هەیە و بۆتە و پەلەکانی وەکوو لیزەکە. هەروەها گی و رووەکگەلێکی تری داروویی وەکوو ئوشەنی تورکی کە بۆ چاکبوونەوەی ئیسحاڵ کەڵکی لێوەردەگیرێت، لەم ناوچەیە دا بەدی دەکرێت.

ئەو شوێنە گەشتیارییەی کە نەناسراو ماوەتەوە و ئێمە لێرەدا بۆ ئێوەی پێناسە دەکەین، هەر لە شارستانی سیمەیرۆم، شاری وەنەک دایە، ئەویش ناوچەی سرووشتی حەنا عەلیشایە.

ئەم ناوچەیە کە سرووشتێکی سەیر و سەرنجڕاکێش و چاوبزوێنی هەیە بۆ ئەم گەشتیارانەی کە شاخەوانیش دەکەن گونجاوە، ئەم ناوچەیە لە زاری ناوچەیی خەڵکی دەڤەرەکە دا بە حەنالیچە ناودار بووە.

ئەدرێسی ئەم ناوچە گەشتیارییە: مەسیری یانزە کیلۆمەتری لە شاری سیمەیرۆم بەو لاوە کە دەگاتە دەشت و گوڵ، کە بۆ گەشت و سەیران لەم ناوچەیە دا ناوبانگی دەرکردووە.

 

سەرچاوه: سایتی جام کوردی

 ئاریا زەمین