چه‌ن ڕاستییه‌کی تاڵ له ژیانی هاوبه‌ش
یه‌کێک له گرینگ‌ترین هۆکاره‌کانی شکست هێنانی هاوسه‌رگیری چاوه‌ڕوانی و بۆچوونی هه‌ڵه سه‌باره‌ت به هاوسه‌رگیری و ئیزدواجه. به‌خته‌وه‌ری خۆی له خۆرا نایه‌ته نێو ژیانی ئێمه، به‌ڵکوو ده‌بێ بانگی که‌ین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پاراستنی ئه‌و به‌خته‌وه‌رییه گه‌لیک گرینگه.
هاوسه‌رگیری ڕێگایه نه ئامانج. زۆرێک له هاوسه‌رگیرییه هه‌ڵه و دۆراوه‌کان له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ژن و پیاو ده‌یکه‌نه ئامانجێک که پێیان وایه ده‌بێ به هه‌ر له‌ونێک بووه زه‌ماوه‌ند بکه‌ن. هه‌ر بۆیه ڕه‌نگه بۆ ئه‌و هاوسه‌رگیرییه زۆرێک له یاسا و ڕێساکانی عه‌قڵ و ئاوه‌ز و ته‌نانه‌ت ئه‌خلاقی له‌به‌ر چاو نه‌گرن و ناچاربن که‌سێک هه‌ڵبژێرن که به هیچ له‌ونێ بۆ ئه‌وان نابێ و یان به بێ ئاماده‌یی و هه‌ل و مه‌رجی پێویست کۆڵ بده‌ن به هاوسه‌رگیری.
زۆرێک له کێشه و ناکۆکییه‌کانی ژیانی هاوبه‌ش چاره‌سه‌ر نابن به‌ڵکوو هه‌ر ئه‌وه‌ی که بگه‌نه ته‌بایی که له هه‌ندێ بواردا جیاوازی بیر و ڕاتان هه‌یه و ئه‌وه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌کی زۆر ئاساییه ، ئه‌وه خۆی چه‌شنێک راهاتن و ڕێککه‌وتنی باشه و زۆر به سووده بۆ ژیانی هاوبه‌شتان.
ژن و مێردی سه‌رکه‌وتوو و به‌خته‌وه‌ریش جار و بار ده‌بێ به قسه و باسیان و کێشه و ناکۆکی له نێوانیان دێته ئاراوه، ئه‌گه‌ر وانه‌بێ دڵنیا بن ئه‌و ژیانه هاوبه‌شه‌یان ئاسایی نییه و گرفتێکی قووڵی تێدایه. تایبه‌تمه‌ندیی ژن و مێردی سه‌رکه‌وتوو ئه‌وه‌یه که ده‌زانن چۆن به درووستی به‌ره‌وڕووی کێشه و ناکۆکییه‌کانیان ببنه‌وه و بگه‌نه ته‌بایی. ئه‌وان ڕێز داده‌نێن بۆ جیاوازی بیر و ڕای هاوسه‌ره‌که‌یان و به چاوی دۆڕاو و یان براوه ناڕواننه مه‌سه‌له‌کانی ژیانیان.
ژیانی هاوبه‌ش هه‌روه‌ک داڕێک وایه که بێتوو له کاتی خۆی و به ڕاده‌ی پێویستی ئاوی نه‌دێرین، ئاگامان لێی نه‌بێ، ئه‌مڕۆ و یان سبه‌ی هه‌ر وشک هه‌ڵده‌گه‌ڕێ. پێتان وانه‌بێ که کێشه و ناکۆکییه قوڵه‌کانی ژیانی هاوبه‌ش به هاتنی منداڵ چاره‌سه‌ر ده‌بێ، قووڵتر ده‌بێ دڵنیا بن. پێش هاتنی منداڵ چاره‌سه‌ری بکه‌ن.
هه‌رچه‌ن راوێژ له‌گه‌ڵ دایک و باوک و پرسینی بیر و بۆچوونی ئه‌وان نیشانه‌ی عه‌قڵ و ئاوه‌زه به‌ڵام ئه‌وه تۆی له‌گه‌ڵ هاوسه‌رت ده‌ژیت نه‌ک ئه‌وان.
سەرچاوه : سایتی رادیو کوردی سورانی