• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 136
  • چوار شەممه 26/3/1395
  • رۆژژمێر :

سروشتی سەرسووڕێنەری گوندی حەیدەرئاوای شاری ئیلام

گوندی حەیدەرئاوای شاری ئیلام

 

گوندی حەیدەرئاوا لە ٣٠ کیلۆمەتری شاری ئیلامەوە دەست پێ دەکات و تا بەرزاییەکانی تووڵاو لە نیزیک گوندەکە درێژەی دەبێت. تێکەڵاویی و دەستەملانێی دارستان و باخە میوەکان، بەتایبەتی دارە گوێزەکان لەگەڵ کانیاو و رووبارە تافەدارەکان دیمەن و بەرجەوەنێکی جوانی داوەتە ئەم دەربەندە ئێڵاخییەوە.

 

 ئەم دەربەندە هەم لە رووی راکێشانی گەشتیارەوە و هەم لەرووی بەرهەمهێنانی داهاتە باخییەکان وەکوو یەکێک لە سەرچاوە داهاتدار و گرینگەکانی پارێزگای ئیلام و گوندەکە ئەژمار دەکرێت.

 

 پێکهاتی ئەم گوندە شێوەیەکی سەرنج راکێشی هەیە چوون لەم گوندە دا کۆڵانبەندی فۆرمی گشتی پێک هێناوەو هەر کۆڵانێکیش ناوێکی هەیە و مۆزاییک بوونی کەفەی گوند و پاک و خاوێنیی گوندەکە وا پیشان دەدات کە تارادەیەکی زۆر تەر یان گەڵاڵەی هادیی ئەنجام دراوە کە گەڵاڵەی هادی یەکێک لەو گەڵاڵانەی کە بۆ پێشخستن و گەشەدانی گوند و شارەکان لە رووی چۆنایەتییەوە لە ئێران هاتە جێبەجێ کردنەوە.

 

لەم گوندە دا وێستگەی رۆژنامە، سەتڵە زبڵە تایبەتەکان، ئادابخانە، ئاوفێنک کەر و...هەیە بەڵام ئەوەی کە حاشا هەڵنەگرە ئەمەیە کە بۆ راکێشانی زۆرتری گەشتیار پێویست بە کار و خزمەتگوزاری زۆرترە.

 

 دارەکانی شێڵانە(زردآلو) لەم گەندە دا زۆر و زەبەندن و هەموو ساڵێک لە حەوتەی سێهەمی مانگی جۆزەردان دا جەژنی شێڵانە لەم گوندە دا بەڕێوە دەچێت، لەم جەژن و رێوڕەسمە دا باشترین داهات و باشترین باخدار پێناسە و دەستنیشان دەکرێت.

 

سەرچاوه: سایتی جام بەشی کوردی