کوژرانی 5 که‌س له شه‌ڕ و پێکدادانی چه‌کدارانه له سه‌رده‌شت
په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی بنکه‌ی سه‌ربازی "حمزه سیدالشهداء" (ع) هێزی زه‌وینی سوپا له کوژرانی پێنج که‌س به‌دوای هه‌وڵ و ئۆپراسیۆنێکی ئیتڵاعاتی له شاری سه‌رده‌شت، هه‌واڵی دا.
په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی بنکه‌ی سه‌ربازی "حمزه سیدالشهداء" (ع) هێزی زه‌وینی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی له ڕاگه‌یێندراوێکدا له کوژرانی ئه‌ندامانی گرووپێکی پێنج که‌سی چه‌کدار سه‌ر به پژاک له باکووری ڕۆژئاوای ئێران و له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت هه‌واڵی دا.
له‌م ڕاگه‌یێندراوه‌دا هاتووه که هێزی زه‌وینی سوپا توانیویانه له ئۆپراسیۆنێکی وردی زانیاریی وه‌ده‌ستخستن ئه‌م گرووپه پێنج که‌سییه، بدۆزنه‌وه.
ئه‌م ڕاگه‌یێندراوه به ئاماژه به‌وه‌ی که ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو چه‌ک، جیهازات و به‌ڵگه له‌م گرووپه که‌وتووه‌ته‌ده‌ستی هێزه‌کانی سوپا، زیادی کرد: ئه‌م گرووپه 5 که‌سییه سه‌ر به پژاک ئه‌نجامده‌رانی شه‌هیدکردنی دوو که‌س له به‌سیجیانی خۆجێی شاری سنووری سه‌رده‌شت له مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ و هه‌روه‌ها شه‌هیدبوونی ئه‌ندازیاری به‌سیجی هاوپه‌یوه‌ند به جێبه‌جێ کردنی پڕۆژه‌ی سازێنه‌ریی و سڕینه‌وه‌ی بێبه‌شی سوپا له‌م ناوچه‌یه، بوون.
سەرچاوه: سایتی هه‌واڵی کوردپرێس