دیداری بەرپرسان و کارگێڕانی نیزام لە گەڵ ڕێبەری موعەززمی ئینقلاب
ڕێبەری موعەززەمی ئینقلابی ئیسلامی ئێران ، بەرپرسان و کارگێڕانی نیزامی کۆماری ئیسلانی ئێرانی ڕاسپارد بە وریا بوون لە هەمبەر پیلانی دۆژمنان بۆ ڕاگرتنی پێشکەوتنەکانی ئێران .
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی ڕێبەری ئینقلابی ئیسلامی ئێران لە دیداری بەرپرسان و کارگێڕانی کۆماری ئیسلامی ێێئران جەختی کردەوە بەرنامەی ئەمڕوی دۆژمن ئەوەیە کە تواناییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕابگرێت و یان لەناوی ببات یان لانیکەم بەربگرن بە گەشەی ئەوان .
ڕێبەری موعەززەمی ئینقلابی ئیسلامی فەرمووی بەرپرسانی نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران دەبێ لە چوارچێوەی دەسڕاگەیشتنی بە هێزمەندی تا ئەو جێگایەک کە دەتوانن لێهاتوویەکان پەرە پێ بدەن و بۆ خەڵکی ئێران ئاسایش و ئەهوەنی دابمەزرێنن .
بە بۆنەی مانگی پیروزی ڕەمەزان سەرانی هێزەکان بەرپرسان کارگێڕان و کۆڕێک لە بەڕێوەبەرانی باڵای دەزگاکانی نێۆخۆ و لەشکەریی ئێران دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێشەمە لە گەڵ حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی ڕێبەری باڵای ئینقلابی ئیسلامی دیداریان کرد .
سەرچاوه: سایتی سەحەر بەشی کوردی