• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 316
  • دوو شەممه 24/3/1395
  • رۆژژمێر :

پەیمانی برایەتی له نێوان کۆچەران ویاریدەران


کارێکی کۆمەڵایەتی دیکه،که زۆر گرنگ بوو،پێغەمبە(ص)له ساڵی یەکەمی کۆچی ئەنجامی دا،گرێدانی پەیمانی برایەتی له نێوان کۆچەران و یاریدەران (موهاجیرین و ئەنسار)بوو،ئەم دو کۆمەڵەیه له موسڵمانان له دێرینەوه له ئەنجامی جیاوازی له پیشەی کار و نەژاد،ڕکایەتییانله نێواندا هەبوو،چونکه یاربدەران (ئەنسار) له کۆچەرانی عەرەبی باشووری یەمەن وه له نەژادی «قەحتانی» بوون،کۆچەران «موهاجیرین» له کۆچەرانی عەرەبی باکوور وه له نەژادی «عەدنانی»بوون.


له چەرخی نەفامیدا له نێوان عەدنانی و قەحتانیەکان ڕکایەتیەکی نەژادی توند هەبوو،له لایەکی ترەوه یاربدەران خەریکی کارو باری کشتو کاڵی و باغەوانی بوون، له کاتێکدا عەرەبەکانی مەککه بازرگان بوون،وه کشتو کاڵیان به پیشەیەکی خراپ ئەزانی ،هەر وەها ئەم دوو کۆمەڵەیه له دوو شوێنی جیاواز ئەژیان، وه ئێستا له ژێر سێبەری ئیسلام له گەڵ یەک بوونه به برا وه له شاری مەدینه یەکیان گرتوەتەوه، ترسی ئەوه هەبوو که له ئەنجامی فەرهەنگ و بیر و باوەڕی کۆن که له مێشکی هەردولا هەبوو،کەسانی بەرژەوەند پەرست بیبزوێنن بۆ تێکدانی نێوان ئەو دوو دەسته موسڵمانه،جا له بەر ئەوه پێغەمبەری ئیسلام له نێوانیان پەیمانی برایەتی گرێدا،وه بۆ هەر کۆچەرێک برایەک له یاریدەران دانا وه عەلیشی به برای خۆی دانا هەڵبەته له گرێدانی پەیمانی برایەتی له نێوان کۆچەران ویاریدەران پێغەمبەر(ص) جۆره نزیک بوونەوه یەک له تەقوا و فەزیلەت و لێهاتوویی له بەر چاو ئەگرت برایەتی خۆی لەگەڵ عەلی (ع) لەو ڕوانگەیەوه بوو،هەرچەنده هەردوکیان کۆچەر بوون.


ئەو پەیمانه بووه هۆی یەکگرتنی زیاترلەنێوان کۆچەران ویاریدەران،چونکه یاریدەران له پێشوو زیاتر هەوڵیان دا بۆ پاراستنی ماڵ و سەروەتی کۆچەران،کاتێ دەسکەوتی شەڕی بەنی نەزیریان دابەش کرد یاریدەران له بەر خاتری کۆچەران له بەشی خۆیان چاو پۆشیان کرد، وه ئەوەنده ڕێزوحورمەتی کۆچەرانیان گرت که سوپاس و شوکوریان گەیشته گوێی پێغەمبەر.خوای گەوره له خۆ بوردنو ڕێز و حورمەتەی یاریدەران له قورئاندا بەم جۆره ناو ئەبات، که ئەفەرموێ: «ئەم داراییه بۆ کۆچەرانی هەژاره کەسانێ که له ماڵ و خانووی خۆیان دەرکران،ئەوانەی که فەزل و ڕەزای خوایان دەویست وه یارمەتی خوا و پێغەمبەری خوایان ئەدا، هەر ئەمانەشن ڕاست بێژ. وه کەسانێ که بەر له هاتنی موهاجیران له سەر ماڵ و حاڵی خۆیان بوون وه بڕواداریش بوونف ئەوانەی کۆچیان کردوته لایان خۆشیان ئەوێن وه لەوەی که به کۆچەران ئەدرێ به دڵ چاو چنۆکی لێ ناکەن وه ئەوان وه پێش خۆیان ئەخەن  هەرچەند خۆیان نیازیان پێیه.ئەوانه له بەخیلی نەفس خۆیان پاراستوه، جا هەر ئەوان ڕزگار کراون.»
سروشتی عەرەبی بیاوان نشین دو ڕووەی هەبوو، یەک ڕوو پاراستنو پشتیوانی له خزمان و کەس و کاری خۆیان له ناو هۆزەکەیان، که پێغەمبەری ئیسلام (ص) ئەم تایبەتیەی به هۆی یەک گرتنی ئیسلامی وه یەکیەتی له نێوان موسڵمانەکان له ناو برد،(برایەتی له نێوان کۆچەران ویاریدەران نمونەیەک لەوه بووه) تعد ڕوکەی تری شەڕ کردن له گەڵ کەسانێک که له هۆزی خۆیان نەبوایه وەیان نامۆ بوایه، پێغەمبەری ئیسلام ئەو رویەیانی بۆ شەڕ کردن له گەڵ دوژمنانی ئیسلام گۆری، وه ئامادەیانی ئەکرد تا له بەرامبەر هەر هێرشێک راوەستن که ئەکرێته سەریان.