• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 162
  • دوو شەممه 24/3/1395
  • رۆژژمێر :

قەڵای ئەنجیر دهلوران؛یادگاری سەردەمی ساسانی

 

ئیمپراتۆریەتیی ساسانی یان ساسانییەکان دوایین ئیمپراتۆریەتیی ئێرانیی پێش ئیسلام بووە. بنەماڵەی ساسانی لە ساڵی ٢٢٤ی زایینی بە تێکشاندنی ئەشکانییەکان حکوومەتەکەیان پێک ھێنا و ھەتا ساڵی ٦٥١ واتە بۆ ماوەی زیاتر لە ٤٠٠ ساڵ یەکێک لە زلھێزەکانی سەردەم بوون و بەرامبەرکێێ ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیان کرددوە.
لە ڕۆژگاری که ساسانیەکان بە وڵاتی ئیران حکومەتیان ئەکرد هوره‌نده‌یەکی مێژوویی و ماندیگار لەناوچە ئیلامدا بەجێیان هێشت.قەڵای ئەنجیر کە لە35 کیلۆمیتری باکووری ڕۆژئاوای شاری دهلوران و 25 کیلۆمیتری باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری پەھله و لەناوەندی کێوەکانی نەرمه هەڵکەوتووه.
قەڵای ئەنجیر لەناوەندی کێو و لەجێگەی ئاسته‌می هەڵکەوتووە و هەم لە سەمتی شاری دهلوران و هەم لەسەمتی شاری پەهلە ڕێگای رچه‌ی هەیه. له پادەشتی ئەم قەڵای جوانە رووبارێکی وەرزی هەیە.
توولی ئەم قەڵای 400 میتر و به‌ری300 میتره و زۆرتر لە 120 هەزار میتر پانتایی هەیه و بەرزی دیوارەکانی ئەم قەڵا شه ش میتره.دیوارەکانی ئەم قەڵا 70 سانتی میتر پانای هەیە و سێ بورجی هەیه که بەرزی یان 7 میتره .
شانشینی ئەم قەڵا لە بەرزترین و ئەمنترین جێگەی قەڵا بووه و لەناوی شانشین پاشماوه‌ی وتاخی گەورا هەیە که جێگەی ئیستیراحه‌تی فەرماندەرانی ساسانی  بووه.
لەبەشی باکووور و باکووری ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی ئەم قەڵا داخزیکی تێژی هەیه. بەشی لە دیواری قەڵا لەبەر بارینی بەفر و باران لە بین چووسه وه  ،بەڵام دیوارەکانی بەشی ڕۆژئاوا و باشووری قەڵا ساغ ماگه.
لەبانی بورجە بەرزەکانی قەڵای ئەنجیر بە چاوی چه‌کدار به مه‌ودای پانزه  کیلۆ میتر قڵای شاخ هه‌ستی هه یه  که نیشاندەری پەیوەندی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی نێوانی ئەم دوو قڵا بووه . ئەم قەڵا له دەستەی قەڵا  کێفسانی یەکانی سەردەمی ساسانی بووه و کاردای نیزامی داشتووه و جێگەی فێرکردنی سەربازایەتی به خەڵک و سەربازە ساسانیەکان بووه .
بەلێکدانەوه ی کەرەستە کانی  که لە سازینی بینا و دیوارەکانی ئەم دوو قەڵا بەکار چووه ئەفامین که کەرەستە کانی  ئاخری سەردەمی ساسانیەکانه.و لە سه‌ده‌کانی ئەوەڵی ئیسلامی هم  کەڵکی بووه .
دەرفەتی سروشتی ،نەبوونی دەسترەسینی دۆژمنەکان، بوونی ئاوی زۆر ، نزیکی به ناوچه ..... و پەیوندار بوون به قەڵای شیاخ له گرنگترین سەبەبەکان مێزۆپۆتامیا دروست کردنی ئەم قەڵای نیزامیە لە ئەم ناوچەیە.