با مانگی ڕه‌مه‌زان تووڕه نه‌بین
وێڕای که‌شی مه‌عنه‌ویی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، به‌ڵام یه‌که‌م رۆژ و سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه پیرۆزه رۆژوه‌وانان روبه‌رووی هه‌ندێک کرده‌وه ده‌بنه‌وه که ره‌نگه ئه‌و که‌شه رۆحانییهیان لێ تێک بدات، به‌تایبه‌ت تووڕه‌بوون و له‌ده‌ست دانی ئارامی.
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌ڕۆژوو ده‌بن، له‌و بڕوایه‌دان که برسێتی ده‌بێته هۆی تووڕه‌یی و شڵه‌ژان و له‌ده‌ستدانی ئارامی، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ن له یه‌که‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا ئارام بن و دان به‌خۆیاندا بگرن.
سایتی alaan بڵاوی کردووه‌ته‌وه که هۆکاری تووڕه بوون له‌کاتی برسێتی که‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌کره له خوێن، بۆیه ده‌بێت پارشێوان ژه‌مه خواردنێکی هاوسه‌نگ بخۆن، هۆکارێکی دیکه‌ش که‌میی مادده‌ی (کافایین)ه، ئه‌مه جگه‌له قه‌ره‌باڵغیی ناوبازاڕ و شه‌قام و شوێنی کارکردن که ده‌بێته هۆی تووڕه‌بوونی رۆژوه‌وانان.
بۆ ئه‌وه‌ی رۆژوه‌وانان دان به‌خۆیاندا بگرن و تووڕه نه‌بن، سایته‌که ئه‌م چاره‌سه‌رانه‌ی داناوه:
1- هه‌رگیز هه‌وڵ مه‌ده له کاتی بێزاریدا کێشه چاره‌سه‌ر بکه‌یت، بگه‌ڕێ بۆ کاتی گونجاو تا له‌گه‌ڵ که‌سانی به‌رامبه‌ر قسه بکه‌یت.
2- هه‌میشه بیر بکه‌ره‌وه له‌و ئاکامه خراپه‌ی که به هۆی تووڕه‌ییه‌وه تووشی ده‌بی، بزانه تووڕه بوونه‌که‌ت چ کاره‌ساتێک ده‌نێته‌وه بۆ خۆت و هاوڕێکانت و بنه‌ماڵه‌ت، بۆیه به‌دوای چاره‌سه‌ری دیکه‌دا بگه‌ڕێ.
3- بیرت نه‌چێت که لێبوورده‌یی یه‌کێکه له گرنگترین ئه‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌بێت له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا په‌یڕه‌وی بکه‌یت.
4- په‌له مه‌که له ده‌ربڕینی تووڕه‌یی، پێشتر ئارام ببه‌وه و ئه‌گه‌ر روبه‌ڕووی ئه‌و که‌سه بوویته‌وه که تووڕه‌ی کردوویت، هه‌وڵ بده به هێمنی قسه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌یت.
5- بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی گوشاری رۆژانه، کاتێک بۆ پشوودان ته‌رخان بکه و له‌و کاته‌دا نوێژ و عیبادهت بکه و قورئان بخوێنه‌وه.
6- کاتێک تووڕه بوویت، هه‌وڵ بده شێوازی وه‌ستان و دانیشتنت بگۆڕی، ئه‌گه‌ر دانیشتبووی هه‌ڵسه، یان به پێچه‌وانه‌وه، هه‌وڵ بده له‌وکاته خۆت به شتێکی دیکه‌وه سه‌رقاڵ بکه‌یت، تا تووڕه بوون رۆژووه‌که‌ت به‌تاڵ نه‌کاته‌وه.
7- کێ ئه‌وه‌ی نه‌زانیووه که ده‌ستنوێژگرتن، هۆکارێکه بۆ ئارامی و رزگاربوون له تووڕه‌یی، ئێستا بزانه که ده‌ستنوێژگرتن 26 جووڵه له‌خۆ ده‌گرێت له‌و پێنج جاره‌ی له رۆژێکدا ده‌یگریت، ئه‌مه‌ش هاوکاریت ده‌کات بۆ پشوودان و ئارامی.
سەرچاوه: سایتی رادیۆ کوردی سورانی