گەدمە؛گوندی سەرسەوزی بانکووڵ
گەدمە دواهەمین گوندی بەشی ئاسمان ئابادە. ئەم گوندە هەڵکەوتۆتە ئاراستەی جادەی چوارملە بەرەو سەراوڵە و راستەوراست لە جەمسەری پێک گەیشتنی جادە فەرعی و شینییەکان بەرەو داوێنی سەرسەوزی بانکووڵ دایە. هەر چەندە لە گوندی گەدمە بۆ گەیشتن بە بانکووڵ دەبێت مەودایەکی کورت ببڕین.
بەڵام تێپەڕین و بواردن بە ناو و کەناری کانیاوە وەزییەکانی خوڕخوڕ گە، هەنجیرەگە، چاڵاوکۆ، قوتییەگە و هەروەها دەربەندە سەرسەوزەکانی پێڵ چەفت و خەزانە نە تەنیا سەرنجڕاکێش و بەسوودە، بەڵکوو هەر تێپەڕ(عابر) و رێبوارێک دەخاتە جۆش و خرۆشێکی تایبەتەوە، بە تایبەتی ئەمەش لە وەرزی بەهار بەرچاوتر و دیارترە.
لە بەشی رۆژهەڵاتی گوندی گەدمە دا دەربەندێکی جوان و سەیر هەیە کە ناوی دەراوەرە کە خاوەنی دارستانێکی چڕ و جۆراوجۆر و سرووشتێکی چاوبزوێن لە گوڵ و بژوێنە سەرنجڕاکێشەکانی زەوییە، و لە وەرزی بەهار دا دەربەندە دەرئاوەر پێشکەشکاری ئەفسووناویترین جوانی و داهێنەری تەلیسماویترین دیمەنەکانە.
بن زاراوە و ئاخافتنی خەڵکە گوندی گەدمە بە کەلهوڕییە کە بەشێکە لە زمانی کوردی. و زمانی خەڵکی ئاسمان ئاباد هەر بەم زاراوە و دیالیکتەیە. پیشەی سەرەکی خەڵکی گوندی گەدمە کشت و کاڵ و ئاژەڵدارییە.
لە گرینگترین داهاتەکانی زەوینداری و خەلە و خەرمانی خەڵک گەنم، جۆ، نیسک و لەپەیە. حەشیمەت و نفووسی ئەم گوندە زۆرتر لە هەزار و سەد کەس و لەخۆگری زۆرتر لە سەد و پەنجا بنەمالە زۆرترە.
سایتی جام کوردی