• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 489
  • چوار شەممه 19/3/1395
  • رۆژژمێر :

چۆن دەبیت بە ئافرەتێکی سەرکەوتوو

هەموو ئافرەتێک دەیەوێت ببێت بە کەسێکی سەرکەوتوو لە ژیانی تایبەتی و پیشەیدا، بەڵام هەندێک جار بەربەست دێتە ڕێگایان و ناتوانن زاڵ بن بە سەریدا، هەربۆیە دەتوانن وەک خانمێک چەند هەنگاوێک هه‌ڵگرن لە ژیاندا تاکوو لە ئامانجەکەیان دا سه‌رکه‌وتوو بن.

ئه‌و چه‌ن هه‌نگاوه‌ بریتین له‌؛

1-دیاری کردنی ئامانجەکان

پێش هەموو شتێک بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بیت لە ژیانیدا، پێویستە ئامانجەکانت دیاری بکەیت.

2-.بروات بە خۆت هەبێت دەتوانیت سەرکەوتوو بیت

کەسایەتی مرۆڤی سەرکەوتوو ئەوەیە ئەوان تەنیا کارێک ناکەن کە ئەزانن سەرکەوتوون، بەڵکو بڕوایان بە تواناکانیان هەیە بە بروابوون بە خۆت دەتوانیت رێگایەکی سەکەوتوو بۆ خۆت دانبێیت.

3-.هیچ کەسێک نیە کە بەتەواوی لێهاتوو بێ، چاوەروانی ئەوە لە خۆت و لە کەس مەکە

کاتێک هەوڵ دەدەیت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانت بروات بە سەرکەوتنەکانت هەبێت، ئەوەش گرنگە کە چاوەرێی لێهاتوویەکی زۆر لە خۆت نەکەیت بۆیە دەبێت هەوڵ بدەیت تا لێهاتوو بیت بۆ ئەوەی سەرنجی دەوروبەر ڕاکێشی.

4-.کەسێکی سود بەخشبە لە پەیوەندیە تایبەتیەکانتدا

هەوڵ بدە هەمیشە هاورێی بە سود و زیرەک لە خۆت کۆب کەیتەوە، هەروەها ئەو کەسانەی هەمیشە پاڵپشتیت دەکەن لە کاتە خۆش و ناخۆشەکاندا، گرینگە کە ئەو جۆرە پەیوەندیانە گرنگیان پێ بدەیت و بەردەوام بێت بۆ دڵنیاییت لە سەرکەوتنەکانتدا و زیاتر بڕوا بە خۆبوونت.

5-ئاگاداری خۆت بە لە ڕووی جەستەی و ئەقڵیەوە

ناتوانیت کەسێکی سەرکەوتوو بیت ئەگەر ئاگاداری تەندروستی خۆت نەبیت لە ڕووی جەستەی و ئەقڵیەوە، وەرزشکردن باشترین ڕێگایە بۆ دوور خستنەوەت پاڵەپەستۆ و زیادکردنی ئیندۆرفین و وزەی لەش.

6-ئاگاداری باری دارایت بە

کارێکی گرانە کە هەوڵ بدەیت کەسێکی سەرکەوتوو بیت ئەگەر باری دارایت لاواز بێت، ناتوانیت بە تەواوی باوەڕ بە لێهاتووی خۆت بکەیت بۆیە پێویستە کەسێک بیت هەمیشە بە پێی پێویست پارە خەرج بکەیت.


    سایتی سەحەر بەشی کوردی