کاردانەوەی تاران بەرامبەر تەقینەوە تیرۆریستییەکەی ئەستەمووڵ
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران تەقینەوەی تیرۆریستی ئەمڕۆی ئەستەمووڵی تورکیای بەتوندی ئیدانە کرد .
بەپێی راپۆرتی ئیسنا، حسێن جابری ئەنساری ، وێڕای هاوخەمی دەربڕین وسەرەخۆشی کردن لە بنەماڵەی قوربانییەکانی ئەم ئۆپراسیۆنە تیروریستییە و گەل و دەوڵەتی تورکیا ، جارێکی تر لەسەر پێویستیی بەرەوڕووبوونەوەی هەمەلایەنە و بەبڕشتانەی کۆمەڵگەی جیهانی لەگەڵ تیروریزم و توندڕەوی پێداگری کرد .
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە پاسێکی هەڵگری هێزی دژەشۆڕشیی تورکیا لە ئەستەمووڵ کەوتە بەر پەلاماری تیرۆریستی .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی حوڕیەت ئەم پەلامارە کە بە کەڵک وەرگرتن لە ئۆتۆموبیلی بۆمب ڕێژکراو ئەنجام بوو، لە ناوچەی بایزیدی ئەستەمووڵ کاتی تێپەڕی ئۆتۆموبیلی هەڵگری هێزی دژە شۆڕش، ڕووی دا .
بەپێی ڕاگەیاندنی بەرپرسانی پۆلیسی تورکیا، تەقینەوەکە بووەتە هۆی کوژرانی یازدە کەس و بریندار بوونی سی و شەش کەسی دیکە کە حەوت کەس لە کوژراوان پۆلیسن و ئەوانی دیکەش خەڵکی سیڤیلن .
ئەم تەقینەوەیە لە ناوچەی گەشتیاری و بەشی ئەورووپایی ئەستەمووڵ ڕووی داوە کە زانکۆی ئەستەمووڵ لەوێ دایە.
دوابەدوای تەقینەوەکە ڕێ وشوێنی توندی ئاسایشی لە ئەستەمووڵ دەستەبەر کراوە و وێستگەکانی مێترۆش داخراون.
سایتی سەحەر بەشی کوردی