• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 149
  • دوو شەممه 17/3/1395
  • رۆژژمێر :

زیانەکانی خواردنی خێرا بۆ منداڵ

 

ئالوودەبوونی منداڵ بە خواردنی خێرا، یەکێکە لە کێشە مەترسیدارەکان، کە دەبێتەهۆی دڵەڕاوکێ لە منداڵدا.

خواردنی خێرا وەک، هەمبەرگر و پیتزا و فینگەر و زۆر خواردنی خێرای تر، کاریگەری خراپی هەیە لەسەر گەورە و بچووک، هەر بۆیە پێویستە منداڵەکەت ئاگاداربکەیتەوە و فێری بکەیت کە زۆر بە کەمی پەنا بۆ خواردنی خێرا بەرێت، لەپێناو پاراستنی تەندروستی دڵ و مێشک و لەشی.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "hayatouki" مەترسیەکانی خواردنی خێرا لەسەر منداڵان بریتیە لە:
خواردنی خێرا دەبێتەهۆی لاوازی یادگای مێشک و کاردەکاتە سەر خوێندنی، چونکە دووریدەخاتەوە لەخواردنی سوودبەخش و ئالوودەی خواردنی خێرا دەبێت و وایلێدەکات زوو شتی بیرچێتەوە.

خواردنی خێرا سەرچاوەی قەڵەوییە، بەپێی هەواڵە پزیشکییەکانی "دەیلی میرەری بەریتانی" %40-50 منداڵان ئالوودەی خواردنی خێرا و خواردنەوە گازیەکان دەبن، سەرجەم ئەم خواردنانەش کاریگەری سلبی هەیە، لەسەر زیادبوونی کێش و چەوری.

خواردنی خێرا دەبێتەهۆی زیادبوونی کۆلیسترۆڵی خوێن و تێکدانی ئامێری هەرس، ڕەنگە لەتەمەنێکی زۆر منداڵیدا تووشی نەخۆشی مەترسیداری بکات، چونکە کار لە گەشەی مێشکی دەکات.

پێویستە دایک و باوکان هەوڵبدەن زیانەکانی بۆ منداڵەکانیان ڕوونبکەنەوە، فێری خواردنە سوودبەخشەکانیان بکەن، بۆ نموونە لە کارتۆنی پاپای دا باس لەوەدەکات سپێناخ بخۆیت ئازا دەبیت، ئەمە یەکێکە لەو ڕێگایانەی سوودی هەیە بۆ ئەوەی هانی منداڵەکەت بدەیت پەنا بۆ خواردنە سوودبەخشەکان بەرێت، هەوڵبدە بەردەوام خواردنی جۆراوجۆر لە ماڵەکەتدا ئامادەبێت، بەدروستکردنی لە پێکهاتە سوودبەخشەکان.

 

خەندان لایف