• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 428
  • دوو شەممه 17/3/1395
  • رۆژژمێر :

ساوەر به‌ تەماتەی سورەکراو و گۆشته‌وه‌

 

پێكهاته‌كان:
ساوەر
پیاز
زەیت
خوێ
ئاوی گەرم
کشمیش
بڕەکان بەپێی پێویست

چۆنێتی ئامادەکردنی:
کشمیشەکە لە ڕۆنەکەیا سوور دەکەیتەوە پاشان دەریدەکەیت و پیازەکەی تێدەکەیت، دوای ئەوەی کەمێک زەرد بوو ساوەرەکەی تێدەکرێت و ئەویش کەمێک سوردەکەیتەوە.

دوتر بەپێی پێویست ئاوی تێدەکرێت کاتێک ئاوی تیانەما سەری دەنرێتەوە تا 30 خوله‌ك.

بۆ تەماتەکەش ئەگەر بتەوێت توێکڵەکەی بەئاسانی لێبکەیتەوە بە چەقۆ زەربێک بکەرە تەماتەکەو بیخەرە گەرم یان زۆر ساردەوە بۆ ماوەی 10 خوله‌ك.

دواتر سووری بکەیتەوەو لەگەڵ ساوەری سپی، کاتێ خستە قاپەکەوە کەمێک ئاڵەتی ڕەش بکە بەسەریدا و لەگەڵ گۆشت پێشکەشی بکە.

 

خەندان لایف